پێداچوونەوەیێکی ژیاننامەکەم
از کتاب:
            چێشتی مجێور
        اثر:
                هژار (1921-1991)
        
             1 دقیقه
             1451 مشاهده
        
        
    کوردی ئێرانی زۆر زمانیان خۆشە. بەڵام بەداخەوە کەم وایە زمان و دڵیان یەکتر بگرێتەوە! بە زمان زۆر دۆستی نزیکن و بە کردەوە زۆر بێگانەن. زۆر کەسم لەوانە بوونە دۆست و زۆر کەمیان دڵمیان پێ خۆشە. لە ناو ئەوانەدا کە زۆر وەبەر دڵم کەوتوون: «ئەحمەدی قازی» نووسەرە کوردەکە، «حەسەن ئیسحاقی» کۆنە پێشمەرگە و برازای ئەحمەد تەوفیق؛ زۆریش بەوە شانازی دەکەم کە لە نزیکەوە «محەممەدی قازی»م ناسیوە کە فارسینووسە و گەورەترین موتەرجیمی ئێرانە و زۆر مەشهوورە. لە ئەخلاقی زۆر خۆشم هاتووە؛ بەڵام هاموشۆمان کەمە.
***