سێ دۆستم لە ئێران

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  652 مشاهده

لە عێراق بە هەزاران ئاشنام بەجێ هێشتوون؛ بەڵام کاک محەممەد مەولوود (مەم) و تاهیر تەوفیق و کاک عەبدولخالقم هەمیشە لە بیرە و ئارەزوو دەکەم دووبارە بیانبینمەوە. هەرگا دەهاتمە هەولێر، میوانی مەم دەبووم و گورجێ تاهیر تەوفیقم پەیدا دەکرد و دەگەڵیا ڕاماندەبوارد. «تاهیر» بە ناو گۆرانیبێژە؛ بەڵام نابێ وەک هیچ گۆرانیبێژێک حیساب بکرێ. زۆر پیاوێکی مەرد و ڕەند و شەرم بەخۆیە و ئەوی لەبەر چاوی نەبێ ماڵی دنیایە. لەوپەڕی سەربڵندیدا دەژی و هەرچی جارێکی دیوە، خۆشی دەوێ و قەت لە دڵی دەرناچێ.

وەختێ کە «عەبدولوەهاب ئوتروشی» ئەستانداری هەولێر بوو، لە ناوپردان دیتمی. گوتی: کاک هەژار! ئەستاندار لە مەڵبەندی ئەستاندا پادشایە. تۆ من بە پیاو نازانی؛ دێیتە هەولێر نایەی سەرم بدەی؛ بەڵام لەگەڵ لۆتییەکی وەک تاهیر تەوفیق دەگەڕێی. گوتم: کاکە! پادشایەتیت لە خۆت مبارەک. من هەواڵەتیی تاهیر بە تەختی پادشایەتی نادەم. چونکە خۆی لە من بە زلتر نازانێ، دەشزانێ قسەی خۆش بکا و دەنگیشی خۆشە...