ماجد ڕۆحانی و بنەماڵەی

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  705 مشاهده

بوومە ئاشنای ماڵی ماجید. دەتوانم بڵێم ماڵی ئەخلاقبەرزن؛ کە دە پێشدا هیچ چاوەنۆڕی نەبووم خەڵکی سنە ماڵی ئاوا ئەخلاقبەرز و کوردپەروەریان تێدا هەڵکەوێ. برایانی ماجید هەمووی پیاوی هەڵبژاردەن. دایکی ژنێکی زۆر کەیخودایە و پیاو شەرمی لێ دەکا. باوکی (بابە شێخی ڕۆحانی) مەلایەکی زۆر زانایە. چل ساڵە وەک سەربازێکی گومنام سەری لێ داخستووە و حەولی داوە ناودارانی کورد لە تاریخدا کۆ کاتەوە و سیفرێکی زۆر گەروەی پێکەوە ناوە. ئەگەر گەلی کورد قەدری خزمەتکارانی خۆی بزانێ، بەڕاستی دەبێ ئەوپەڕی قەدری ئەو پیاوە بگرێ.