لە تاران بەدووی کاردا

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  726 مشاهده

خراپ نییە باسی ڕەسووڵت بۆ بکەم: گوتم دایکی برا و خوشکەکانم ساڵێک دوای مەرگی بابم مێردی بە سەیید حەمەدەمین ناوێک کردەوە کە وردە مالکێکی تەرەغە بوو. ڕەسووڵی لەو سەییدە بوو. دایک کوێر بوو. مێردەکەی لێی وەڕەز بوو. هێنامەوە لای خۆم لە بۆکان. ڕەسووڵ منداڵێکی زۆر چکۆڵە بوو کە بەجێم هێشت. لە ساڵانی ئاوارەییمدا خوێندبووی. ڕۆژێک لە «هەڵشۆ» کابرایەک گوتی: موعەللمێک لە سەردەشت زۆری یاریدە داوین. دەڵێ برای هەژارم و ناوم ڕەسوول قادرییە. خوا شوکور ڕەسووڵ گەیوەتێ و بۆتە پیاو... لە ئازەربایجانەوە دوور خرابۆوە و لە تاران ببووە موعەللیم و من کە هاتمەوە تاران، لە ئاپارتمانێکدا دەژیا و موعەللیمیی دەکرد و کردبوومە خانەخوێی خۆم.