کۆنگرەی ڕۆژهەڵاتناسیی دنیا لە فەڕانسە

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  744 مشاهده

دەعوەتێک بۆ کۆڕی زانیاریی کورد لە فەڕانسەوە هات کە لە کۆنگرەی ڕۆژهەڵاتناسانی دنیادا- کە هەر بە چوار ساڵ جارێک دەبەسترێ- بەشدار بین. دوکتور کەمال مەزهەر و منیان دەستنیشان کرد. بە تەیارە گەیشتینە فڕگەی «ئۆرلی». خانم «جۆیس بلۆ» دەگەڵ لاوێکی سەر خڕ چاوەنۆڕی دەکردین. بیست و حەوت ساڵ بوو برایەکم لە کلاسی دووەمی ئیبتیدایی لە بۆکان بەجێ هێشتبوو، ئێستا لە فەڕانسەیە و بۆ دوکتورای شیمی دەخوێنێ. بە سەرە خڕەکەی لە دوور ناسیمەوە؛ بە دیتنەوەی گریانم هات. ژیانی ئەو چەند ساڵ لێک هەڵبڕانەم وەک شریتێکی سینەمایی هاتەوە بەرچاو...