پێکەنینی تاڵ

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  796 مشاهده

بانگیان کرد: مسافری کەرکووک سوار بن! جێگەم لە پێشەوە بۆ داندرابوو. عەینەکی ڕەشم کردە چاو. گوتم: برا من لە پێشەوە گێژ دەبم. گورجێ یەکێ لە دواوە دابەزی جێگە بگۆڕینەوە. خۆم لە ناوەڕاستی پشتەوە خزاند. لە ڕێگە لە دڵدا پێکەنینم بە خۆم دەهات: سی و ئەوەندە ساڵە بۆ کورد و کوردستان ماندووم و دەردم دیوە و ئاوارەی وڵاتان بووم و حەبس و شەوبێداریم چێشتووە؛ ئێستا وەرە لە عەرەب نەترسی، لە کوردی خوێندەواری هاومەسلەکت بترسی کە بتبینێ، بتکوژێ!... دیسان بە ترس و ئایەتەلکورسی لە چەمچەماڵ دەرچووین. جاشێک کە هات لە ماشینەکەی ڕوانی، خۆم و بەختم نەیناسیم. لە کەرکووکەوە هاتمەوە هەولێر سەری کاک محەممەد (مەم) و تایەر تەوفیقم دا و ئەوسا چوومەوە بەغدا.