بۆ مەبەست سەر بنەوێنە جارێ!

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 2 دقیقه  762 مشاهده

ئیجازەم لە بارزانی خواست بچمەوە بەغدایە. نیازم وا بوو تازە نەیەمەوە شۆڕش و مل لە کاسبی و کاری خۆم نێمەوە. چونکە بەو لە بەریەک هەڵوەشانە زۆر پەست ببووم و هومێدم لە کزیدا بوو.

هاتمەوە بەغدا. ملم لە عەکاسی نایەوە و جاروبارە دەچوومە هەڕاجە بازاڕێک شتم دەکڕی و دەمفرۆشتەوە و ژیانی ئاسایی «ماندوو بە و بژی»م بە سەر گرتەوە. بەغداش بۆ من ناخۆش ببوو؛ حیزبی و مەلایی پەیدا ببوو. زۆر لە هەواڵانی پێشووم لە دەست دابوو. زەبیحی کەوتبووە بەرەی دژی مەلا مستەفا و هێشتان کاری بۆ حیزبی پارتیی برایم و جەلال دەکرد. بەڵام نێوانی خۆمان نەدا. هەرکە دیتمەوە گوتم:

- کاکە من و تۆ هەر لە منداڵییەوە پێکەوە ژیاوین و زۆریشمان کوێرەوەری و دەربەدەری پێکەوە دیوە. ئێمە لە خزمیش بەولاوەترین. بیلاتەژبی وەک ژن و مێرد لە سڕوتڕی یەکتر دەزانین. هەردووکیش لە بیر کردنەوەدا ئازادین. مەلا مستەفا هەر خەتایەکیشی هەبێ لەکن من موقەددەسە؛ حەقت پێ نادەم لەکن من خراپی باس بکەی. هەر وەک منیش کارم بە خراپکاریی هەواڵانی تۆ نییە.

ببووینەوە ئاشنا و هاتوچۆمان لە ناودا بوو. دوو ڕۆژ نەمدیت، گوتیان بە خوارنی خراپ ژاراوی بووە. چووم لە ماڵە تەنیایییەکەی خۆی کەوتبوو. هێنامەوە ماڵی خۆمان و بیست ڕۆژێک- تا چاک بۆوە- لام بوو.