وەفای مەلا مستەفا

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  739 مشاهده

مەلا مستەفا پیاوێکی زۆر بەوەفا بوو. ئەگەر دەڵێن وەفا لە دنیا نەبووە یان نەماوە، لە لای ئەو بەتەواوی هەبوو؛ مابوو. کە لەسەر ئەم وەفادارییەش زۆر جاری زیان دیتبوو؛ بەڵام دەستی لێ هەر بەرنەدا. کابرایەک بە ناوی «تاهیر حەسەن» لە ساڵی ١٩٤٥دا لە گوندی «بلە» بە تۆمەتی هاوکاریی بارزانی ئیعدام کرابوو. برای بە ناوی «هاشم حەسەن عەقراوی»- بە وەفاداری بۆ تاهیر- زۆری قەدر لێ دەگیرا. لەویش خوێڕی و بێنامووستر- لە عەرەب و عەجەمیشدا- هەڵنەکەوتووە. چەند جار لە شەڕ هەڵات؛ چەند جار دزی لە شۆڕش کرد؛ بەڵام قەدری هەر دەگیرا. تا ئاخری بە یەکجاری بوو بە جاش و کە ئەمە دەنووسم، بە ناو، ڕەئیسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی سەر بە بەعسیانە.