وەک سەلاحەددین لەگەڵ دوژمندا

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  658 مشاهده

هەر چەند سەربازی عەرەب دەگیران، زۆر لە خۆمان خۆشتر دەژیان. کاریان پێ نەدەکردن، لیباسیان بۆ دەکڕین، پووڵیان دەدانێ و بە لای مووسڵدا بەڕێ دەکرانەوە وڵاتی خۆیان. جگە لە تفەنگ و چەک، هیچ شتێکیان لە کەلاکی دوژمن نەدەکردەوە. من، «بێجان» و «حادێ» ناوم ڕاسپاردبوو- کە هەردووک سەرقۆڵەی لەشکر بوون- گیرفانی کەلاکان بپشکنن، جغارەکانیان بۆ من بێنن و بە بارزانی نەڵێن.

مەلا باقی مەئمووریەتی درایە کە بچێتە گەڵاڵەی باڵەکایەتی. گوتی: ئەو ئەسپەت لە برسان دەمرێ، کەس ناوێرێ بە ڕۆژ ڕایگوێزێ. بمدەیە بۆت دەبەمە کوێستانان قەڵەوی دەکەمەوە و ئاگام لێ دەبێ. ئەسپی برد. لە پاییزی درەنگدا مەلا باقیم دیتەوە، گوتی: ئەسپەکەتم لەبۆ فرۆشتی بە پێنج کەللە قەند و ئەویشم بە دیشلەمەوە خواردەوە!

- ئەی بە سندانت بێ!