چەند شاعیر و نووسەرێک کە لە باکۆ دیتمن

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  770 مشاهده

لەو شاعیرانەی لە باکۆ دیتمن، «عوسمان سارویللی» زۆر شاعیرێکی بەرز بوو. شیعری ئەو دە قاتی شیعری «سەمەد ورگون» بەهێز و جوان بوون؛ بەڵام چونکە سەمەد دۆستی نزیکی ستالین بوو، ناوی شاعیری هەرە گەورەی لێ نرابوو.

چاوم بە «مەدینە گولگوون» کەوت کە لە تەورێز کیژۆڵەیەکی جوانکەڵە و شاعیر بوو؛ من و هێمن دەمانناسی. ببووە ڕەشێکی زۆر دزێوی گنجاوی. یەکێکی سەر تەواو سپیم دیت نەمناسییەوە. گوتی: «من شاعیر عەرەب ئۆغڵیم. هەر چونکە لە تەورێز ڕێگەم نەدا یەک لەو کیژە سروودخوێنانە بۆ ئەتاکشیۆف (فەرماندەی هێزەکانی شۆرەوی لە ئازەربایجان) بەرن، هەر کە هاتمە باکۆ گرتیانم و چاردە ساڵ لە حەبسدا مام. پاش نەمانی ستالین و باغرۆف و دەستە و دایەرەیان هاتوومە دەر».