ڕادیۆی کوردیی بەغدا

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  800 مشاهده

هیچ شتێک لە ڕادیۆ کوردی بەغدا تڕکەنتر نییە. گۆرانیبێژ ئاهەنگ و شیعریش لە خۆیەتی، جا با کەری گێژیش بێ، هەمووی هەر پارتی بازی و خزم خزمێنە و ئەوی قەدری نەبێ فەرهەنگ و ئەدەبی کوردە. مەسەلەن نەسرین شێروان لە گۆرانییەکدا تەنیا دەڵێ: «ئەز دەست ل نارینێ خۆ بەرنادەم - کراسی زەرد دەبەر ناکەم»، سەد جاری دووپاتە دەکاتەوە. ئەگەر کەسانێکی وەک تاهیر تەوفیقیان دەناودا هەڵکەوتووە، بە هەڵکەوتە و ئیوا بە قابلییەتیش گوڵ ناکا. دەمەویست هەموو زبڵ و زاڵەکان ڕاماڵم و تۆزێک پاک و خاوێنی کەمەوە. چا بوو شوکور قبووڵیان نەکرد.