دیداری سەفیری عیراق

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  717 مشاهده

ڕۆژێک بیستمان کە عەلی حەیدەر سولەیمان سەفیری عێراقە و لە شاری بادگۆدزبێرگە.

- زەبیحی با بچین.

مونشی گوتی: وەختی نەداونێ؛ مەمنووعە بچن. لە کاغەزێک بە کوردی خۆمانە نووسیم دوو کەسی سووریایی هاتوونە دیدەنیت.

- تیکایە بیدەیە!

هاتەوە گوتی: فەرموون!

نووسیوتانە سووری و کوردییەکەتان عێراقییە.

- من ئەو کەسەم کە ناردتە لوبنان، بەحنەس.

- تۆ هەژاری؟ لێرە چ دەکەی؟

- جەناب! ئەوەی خۆت بە لاوەتی دەتکرد، ئێستا من دەیکەم؛ حاڵ و مەسەلە ئەوەیە...

کە هەستاین، ڕوانیە کیسەکەی، سەد مارکی تێدا بوو. گوتی: دەبێ هەر بێنەوە؛ جارێ ئەم کەمەم لێ قبووڵ کەن.

- نامانەوێ.

- دەی بتانەوێ.

وەرمانگرت. سەرو سی و سێ مارکمان پێ بڕا. ئێتر نەچووینەوە لای. زەبیحی ڕۆژێ دوو پاکەت جغارەی چیسترفیلدی دەکێشا؛ دەیکردە هەشت مارک؛ نەمدەویست پەکی بکەوێ. خۆم سیغارێکی بەڵگم دەکڕی بە مارکێک، دە دانەی تێدابوو حوکمی لێ کردووم: مەلا ئەم جغارەت بۆگەنی دێت! بچۆ لە دەرێ بیکێشە!

- هەی دین سز! من بۆ خاتر تۆ وا دەکەم، تۆ دەرم دەکەی؟!