کاسبی لە بۆکان

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  891 مشاهده

دەبوایە لە بۆکان کاسبی پەیدا کەم و ژنیش بێنم و بە بێوەمێردی نەمێنمەوە. بەڵام ئاواتم پێک هات کە براکانم بنێرمە مەدرەسە. ئێستاش گرێی سەر دڵمە کە بۆچی خوشکم نەنارد و بۆ خۆشم پێم نەخوێند؟ چونکە تا ئێستا نەک هەر لە خانەوادەی خۆمان، بگرە لە لاوەش ئێنسانی ئەوەندە زیرەکم نەدیوە. بەڵێ عەقڵم وا بوو کە نابێ ژن بخوێنێ؛ زۆر بەداخەوەم...

بۆ باسی کاسبی و سەرمایە هاوارم بۆ کاکە ڕەحمانی حاجی بایراغا برد، پێنجسەد تمەنی دا کە کاسبی پێوە بکەم. دەگەڵ کوڕێکدا بووینە شەریک و هەتا چل تمەنمان زەرەر کرد، کلکی وشتر گەیشتە عەرزی. بەپەلە قەرزەکەی ڕەحمانم گەڕاندەوە نەوەکا تووشی زیانی زۆرتر بم.