براییم نادری

از کتاب:
چێشتی مجێور
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  907 مشاهده

«برایم نادری» کە دەیگوت کرماشانیم و خانەقینی بوو، لە مەهاباد بەرپرسیاری فەرهەنگ بوو. حکوومەت گرتی؛ دوای چوار ساڵ بەرەڵا کرا. هاتە دووکانەکەم لە بەغدا؛ گوتی دەچم دەبمە سەربازی لوژیۆنی فەرانسی لە ئەفریقا. لە سووریە گیرساوە و پێناسێکی بە ناوی ئەحمەد حەمدی پەیدا کرد و هاتە شام. عەرەبی و ئینگلیزی باش دەزانی؛ لە ئیدارەی لوولە نەفتی عێراق-سووریە بە موتەرجیم دامەزرا. سووریا ئەفسەری بێگانەشی دەویستن کە مەشق بە لەشکر بکەن. دەورەی ئەفسەری لە تاران دیبوو، سەنەدی نیشان دا و بە وادەی ساڵێک بە ڕوتبەی سەروان وەرگیرا. ساڵەودوا بۆی تازە نەکرایەوە. عەرەبستانی سعوودی ئەفسەری سووری دەویستن کە لە (تایف) دەرس بڵێن. «شیشەکلی» برایمیشی وێڕای ئەفسەران نارد. لە تایفەوە کرا بە حاکمی نیزامی لە (دەممام). پووڵێکی زۆر باشی پێکەوەنا و هاتەوە شام و ژنێکی دەوڵەمەندی هێنا کە خانووی هەبوو. عیمارەتێکیشی کڕی. قەرار بوو ببێتە مدیری بانکی عەرەبی فەرعی قامیشلی؛ لە ڕێگەدا، دە تەییارەدا سووتا.