شەهسەواری بەلاغەتی کوردان
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
6 دقیقه
2020 مشاهده
شەهسەواری بەلاغەتی کوردان
یەککەتازی فەساحەتی باباناعلام
مستەفایە تەخەللوسی کوردیاعلام
غەزەلی کردە بەر بوتی کوردی
ناوی ساحیبقڕانی خاسسی ئەوە
چونکە لەم عەرسە ئەسپی ئەو بەدەوە
ئەو کە نۆشی شەرابەکی تاڵی
نالی لەو عەرسە دا بووە تالی
نالیشخص ئوستادەکی گەلێ چا بوو
خدری ئابی حەیاتی مەعنا بوو
یەکێ تر بوو موحەممەدی فیکریاعلام
موویی دەنگاوت بە تیرەکی فیکری
یەکێ ڕەنجووریاعلام ئەهلی کەرکووکە
فیکری بیکری هەموو وەکوو بووکە
یەکی تریان ئەمین بەگی دزەییاعلام
دز نییە شاعیرێکە جەربەزەیی
کەیفیاعلام حاجەت نییە بکەم باسی
ئەم کتێبەی بخوونی دەیناسی
سالیماعلام و مەشویاعلام، شێخ ڕەزااعلام و خەستە
شاعیرن هەر چواری بەرجەستە
وەک وەفاییاعلام کەمە لە شوعرایی
خەتی وەک بەیتی چاک و ئەسپایی
لە کون و قوژبنی کەلاوەی دەهر
چەندی تر هەن میسالی گەنجی گوهەر
سەبکی جامیاعلامن و غیرەتی سەلماناعلام
بەیتیان ون بووە وەکوو خۆیان
مەلکەقۆڕاعلام و حیماریاعلام و کیسەشکەلاعلام
قِس مِن اسمائِهِم و لا تَسأَلعربی
شیعریان جوانە بەس نییە کوردن
گەرچی بەدناون و گەلێ وردن
بە فیدایان دەکەم سەد ابن یمیناعلام
چونکە دەربەستی غیرەتی کوردین
لە جزیرەاعلام یەکێکە شێخ ئەحمەداعلام
ساحیبی ناو و مورشیدی ئەرشەد
ئەوی جامیاعلام گوتوویەتی ئەمەیە
لەو قسە و مەدحە مەقسەدی ئەمەیە
پیر مردی بدیدهام ز جزیرفارسی
نیک مردی بدیدهام ز حریرفارسی
ئەحمەدی خانی ساحیبی مەم و زیناعلام
شاهبازی فەزای عیللیین
خەلەفی ئەو دەبن لە گۆدینگاناعلام
لە جزیر پێی دەڵێن فەقێ تەیراناعلام
شاعیری ئێرە گەرچی زۆر ماون
ئەم دوو سێیەن کە وا لە پێش چاون
چەند ئەوەندەی کە عەرزی ئێوەم کرد
شوعەرامان هەیە بە دەستوبرد
شاعیری کۆن و تازەیی کوردان
کە لە تەعدادی عاجیزە ئینسان
ئەوی خۆم دیومە یا نە خۆ ئەسەری
ئەمەیە بۆت دەڵێم بە موختەسەری
مەعدەنی عیلم و عالیمی عامیل
قوتبی دەوران و مورشیدی کامیل
هەر لە ئەووەڵ جەنابی مەولانااعلام
نەقشبەندی ڕەواقی ئیللەڵڵا
غەوسی سانی و حاتەمی مەزهەب
عەبدوڕەحماناعلامی خالسی مەشرەب
وەکوو بەیتووشیاعلام شاعیری عەرەبی
تا قیامەت نە کەس بووە و نە دەبی
شاعیری جاف و نەزمی ئەترافی
مەولەویاعلام و خانەاعلام کافییە و شافی
ئەوی سەرخێڵی عێلی ئەوزانە
لە عەشایر مەلا وەڵەد خاناعلامە
خۆ مەلا مستەفای بێساراناعلام
بێ نەزیرە لە نەزمی کوردستان
مەلکەمان مەلکەمووتی مەعنایە
یەعنی هەر چۆنێ حەز بکا وایە
وەک مەلا خدری ڕوودباریاعلام نییە
شیعری ئابی حەیاتە تاریی نییە
حیکمەت و نەزمی میرزا یەعقووباعلام
وەک فلاتوونە لەفزەکان وەک کووب
یەعنی فیکری لە ئاسمان بەدەرە
باعیسی عەیشە، دافیعی کەدەرە
حەسەنی باوکی فەقێ ئۆمەراعلام
کوڕی ئۆمەر، موحەممەدی سەروەر
مەنجەڵی نەزمی گەورە و گچکەن
بۆ خەیاڵاتی عەینی سێ کوچکەن
شاعیری زەنگەنەاعلام نییە حەددی
وەکوو شوجعانی ناکرێ عەددی
چونکە مەجمووعی تەبعی مەوزوونە
سینەیان میسلی ئاینە ڕوونە
ئینتیخاب ناکرێ لەبەر چاکی
وەک لە شەڕدا سوار و چالاکی
دوو وەحیدن موحەممەداعلام و ئەحمەداعلام
یەکێ کۆماسییە یەکێ دەربەند
هەمەوەنداعلامیش کە خزمی خۆمانن
شاعیری زۆرە پاکی دەیزانن
چونکە تیژی زوبانیان یەکسەر
کەوتە نووکی ڕم و دەمی خەنجەر
بێ کتێبن، ئەمە لە وان دوورە
مەردی ئازا لە ناقیسان دوورە
دەشتی کەرکووکمکان و کێوی هەورامانمکان
شاعیری زۆرە بێ حەدد و پایان
سادە هەر ناویان بکەم ئیملا
ئەم کتێبە بچووکە بەش ناکا
هەر لە شیرازاعلامەوە هەتا باباناعلام
پاکی یەک نەزمە پێی دەڵێن گۆراناعلام
هەر لە مووسڵاعلام هەتا حەدی باباناعلام
بەیتیان کردووە وەکوو جافاناعلام
بەسیە بێ عاری ئەی گەلی خزمان
لەم هەموو بەیتی میللەتی خۆمان
ئەگەر ئێمە و سنەاعلام و سولەیمانیاعلامن
ناوی یەکیان بە چاکی نازانین
وەک موحەممەد حەنیفەاعلام بەیتی مەتین
نییە ئیللا حەساری قوستەنتیناعلام
بەیتی دمدماعلام کە قەدری نازانن
پاکی سیحری حەڵاڵی کوردانن
وەکی شانامە گەر بنووسرایە
لێت موعەییەن دەبوو چ وەستایە
ئەسپی ڕەش بەیتی تا بڵێی چاکە
نەزمی یەگجار سوار و چالاکە
ئەسپی شەش پێیی قەهرەمانی عەجەم
مەحزی کیزبە بە ئیتتیفاقی ئومەم
چونکە نووسراوە خەڵکی دەیخوونن
لەم هەموو بەیتی ئێمەدا کوورن
وەرە ئەمجا لە حەسرەتان مەمرە
چوار پەلی ئەسپی سوننییان مەگرە
وەکوو بەیتی حەتەم لە دەعوادا
نییە، فیردەوسی سەد کلک بادا
ئەم فەسیحانە پاکی بێ ناون
باعیسی پێت بڵێم نەنووسراون
دوو عەلین شاعیرن وەکوو حەسسان
بەردەشاناعلام و حەریراعلامە مەسکەنیان
یەکێ هەمنامی خۆم بە خۆم دیبووم
شێخ وەسانی بوو مەردەکی مەعلووم
وەکوو من بوو بە زاهیری جاهیل
باتینەن شاعیرێکی زۆر کامیل
ئەحمەدی کۆراعلام لە شاری سابڵاغاعلامە
بەیتەکی داغە، بەیتەکی باغە
ئەمە مەجمووعی شاعیری غەڕڕان
هەروەکوو مەسنەوین لە نێو کوردان
هەموویان بێ نەزیر و یەک وەزنن
قابیلی بەزم و لایقی ڕەزمن
غەیری دمدم لەمان بە نەزمە جودا
بێ سەدا تەپڵی نەزمی دەنگ نادا
بە ڕەوانی میسالی ئابی ڕەوان
ئیرتیجالین هەموو بەبێ دامان
کوللی بەیتێکی دووهەزار فەردن
مانگەکی پێ دەوێ لەبەر کردن
ئەمە هەر کوردە لایقی تەحسین
بێ کتێب و موعەللیم و نووسین
کامە منداڵ و شێتی لێ بگری
هەر کە بیستی بە جارێ دێتە بەری
ئێستە مەعلوومی بوو هەموو میللەت
ئەی مەلای دەرس و موفتیی ئوممەت
ئێمە بێ غیرەتین و بێ عارین
ئەوی نەیخوێندووە لەمە عارین
قەید و تەزبیب و شەرح و حاشیەکان
بوونە سەددی مەعاریفی کوردان
حاسڵی ئێمە وەک دەکەم تەخمین
کرمی ئاوریشمین و مێش هەنگوین
نییە ئارام و ڕاحەتی و خەوتن
شەو و ڕۆژێ هەتا دروستی دەکەن
کەچی ڕۆمی کە ئێمە دەیناسین
وا دەزانێ کە ئێمە نەسناسین
یا نە ئێرانییەک کە مەعلوومە
دایکی موتعە، باوکی مەوهوومە
ئەمە دەیکاتە کاسە دەینۆشێ
ئەو کەوای لێ دەکات و دەیپۆشێ