شەهسەواری بەلاغەتی کوردان

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 6 خولەک  2014 بینین
شەهسەواری بەلاغەتی کوردان
یەککەتازی فەساحەتی بابانناوی تایبەت
مستەفایە تەخەللوسی کوردیناوی تایبەت
غەزەلی کردە بەر بوتی کوردی
ناوی ساحیبقڕانی خاسسی ئەوە
چونکە لەم عەرسە ئەسپی ئەو بەدەوە
ئەو کە نۆشی شەرابەکی تاڵی
نالی لەو عەرسە دا بووە تالی
نالیکەس ئوستادەکی گەلێ چا بوو
خدری ئابی حەیاتی مەعنا بوو
یەکێ تر بوو موحەممەدی فیکریناوی تایبەت
موویی دەنگاوت بە تیرەکی فیکری
یەکێ ڕەنجووریناوی تایبەت ئەهلی کەرکووکە
فیکری بیکری هەموو وەکوو بووکە
یەکی تریان ئەمین بەگی دزەییناوی تایبەت
دز نییە شاعیرێکە جەربەزەیی
کەیفیناوی تایبەت حاجەت نییە بکەم باسی
ئەم کتێبەی بخوونی دەیناسی
سالیمناوی تایبەت و مەشویناوی تایبەت، شێخ ڕەزاناوی تایبەت و خەستە
شاعیرن هەر چواری بەرجەستە
وەک وەفاییناوی تایبەت کەمە لە شوعرایی
خەتی وەک بەیتی چاک و ئەسپایی
لە کون و قوژبنی کەلاوەی دەهر
چەندی تر هەن میسالی گەنجی گوهەر
سەبکی جامیناوی تایبەتن و غیرەتی سەلمانناوی تایبەت
بەیتیان ون بووە وەکوو خۆیان
مەلکەقۆڕناوی تایبەت و حیماریناوی تایبەت و کیسەشکەلناوی تایبەت
قِس مِن اسمائِهِم و لا تَسأَلعەرەبی
شیعریان جوانە بەس نییە کوردن
گەرچی بەدناون و گەلێ وردن
بە فیدایان دەکەم سەد ابن یمینناوی تایبەت
چونکە دەربەستی غیرەتی کوردین
لە جزیرەناوی تایبەت یەکێکە شێخ ئەحمەدناوی تایبەت
ساحیبی ناو و مورشیدی ئەرشەد
ئەوی جامیناوی تایبەت گوتوویەتی ئەمەیە
لەو قسە و مەدحە مەقسەدی ئەمەیە
پیر مردی بدیده‌ام ز جزیرفارسی
نیک مردی بدیده‌ام ز حریرفارسی
ئەحمەدی خانی ساحیبی مەم و زینناوی تایبەت
شاهبازی فەزای عیللیین
خەلەفی ئەو دەبن لە گۆدینگانناوی تایبەت
لە جزیر پێی دەڵێن فەقێ تەیرانناوی تایبەت
شاعیری ئێرە گەرچی زۆر ماون
ئەم دوو سێیەن کە وا لە پێش چاون
چەند ئەوەندەی کە عەرزی ئێوەم کرد
شوعەرامان هەیە بە دەستوبرد
شاعیری کۆن و تازەیی کوردان
کە لە تەعدادی عاجیزە ئینسان
ئەوی خۆم دیومە یا نە خۆ ئەسەری
ئەمەیە بۆت دەڵێم بە موختەسەری
مەعدەنی عیلم و عالیمی عامیل
قوتبی دەوران و مورشیدی کامیل
هەر لە ئەووەڵ جەنابی مەولاناناوی تایبەت
نەقشبەندی ڕەواقی ئیللەڵڵا
غەوسی سانی و حاتەمی مەزهەب
عەبدوڕەحمانناوی تایبەتی خالسی مەشرەب
وەکوو بەیتووشیناوی تایبەت شاعیری عەرەبی
تا قیامەت نە کەس بووە و نە دەبی
شاعیری جاف و نەزمی ئەترافی
مەولەویناوی تایبەت و خانەناوی تایبەت کافییە و شافی
ئەوی سەرخێڵی عێلی ئەوزانە
لە عەشایر مەلا وەڵەد خانناوی تایبەتە
خۆ مەلا مستەفای بێسارانناوی تایبەت
بێ نەزیرە لە نەزمی کوردستان
مەلکەمان مەلکەمووتی مەعنایە
یەعنی هەر چۆنێ حەز بکا وایە
وەک مەلا خدری ڕوودباریناوی تایبەت نییە
شیعری ئابی حەیاتە تاریی نییە
حیکمەت و نەزمی میرزا یەعقووبناوی تایبەت
وەک فلاتوونە لەفزەکان وەک کووب
یەعنی فیکری لە ئاسمان بەدەرە
باعیسی عەیشە، دافیعی کەدەرە
حەسەنی باوکی فەقێ ئۆمەرناوی تایبەت
کوڕی ئۆمەر، موحەممەدی سەروەر
مەنجەڵی نەزمی گەورە و گچکەن
بۆ خەیاڵاتی عەینی سێ کوچکەن
شاعیری زەنگەنەناوی تایبەت نییە حەددی
وەکوو شوجعانی ناکرێ عەددی
چونکە مەجمووعی تەبعی مەوزوونە
سینەیان میسلی ئاینە ڕوونە
ئینتیخاب ناکرێ لەبەر چاکی
وەک لە شەڕدا سوار و چالاکی
دوو وەحیدن موحەممەدناوی تایبەت و ئەحمەدناوی تایبەت
یەکێ کۆماسییە یەکێ دەربەند
هەمەوەندناوی تایبەتیش کە خزمی خۆمانن
شاعیری زۆرە پاکی دەیزانن
چونکە تیژی زوبانیان یەکسەر
کەوتە نووکی ڕم و دەمی خەنجەر
بێ کتێبن، ئەمە لە وان دوورە
مەردی ئازا لە ناقیسان دوورە
دەشتی کەرکووکشوێن و کێوی هەورامانشوێن
شاعیری زۆرە بێ حەدد و پایان
سادە هەر ناویان بکەم ئیملا
ئەم کتێبە بچووکە بەش ناکا
هەر لە شیرازناوی تایبەتەوە هەتا بابانناوی تایبەت
پاکی یەک نەزمە پێی دەڵێن گۆرانناوی تایبەت
هەر لە مووسڵناوی تایبەت هەتا حەدی بابانناوی تایبەت
بەیتیان کردووە وەکوو جافانناوی تایبەت
بەسیە بێ عاری ئەی گەلی خزمان
لەم هەموو بەیتی میللەتی خۆمان
ئەگەر ئێمە و سنەناوی تایبەت و سولەیمانیناوی تایبەتن
ناوی یەکیان بە چاکی نازانین
وەک موحەممەد حەنیفەناوی تایبەت بەیتی مەتین
نییە ئیللا حەساری قوستەنتینناوی تایبەت
بەیتی دمدمناوی تایبەت کە قەدری نازانن
پاکی سیحری حەڵاڵی کوردانن
وەکی شانامە گەر بنووسرایە
لێت موعەییەن دەبوو چ وەستایە
ئەسپی ڕەش بەیتی تا بڵێی چاکە
نەزمی یەگجار سوار و چالاکە
ئەسپی شەش پێیی قەهرەمانی عەجەم
مەحزی کیزبە بە ئیتتیفاقی ئومەم
چونکە نووسراوە خەڵکی دەیخوونن
لەم هەموو بەیتی ئێمەدا کوورن
وەرە ئەمجا لە حەسرەتان مەمرە
چوار پەلی ئەسپی سوننییان مەگرە
وەکوو بەیتی حەتەم لە دەعوادا
نییە، فیردەوسی سەد کلک بادا
ئەم فەسیحانە پاکی بێ ناون
باعیسی پێت بڵێم نەنووسراون
دوو عەلین شاعیرن وەکوو حەسسان
بەردەشانناوی تایبەت و حەریرناوی تایبەتە مەسکەنیان
یەکێ هەمنامی خۆم بە خۆم دیبووم
شێخ وەسانی بوو مەردەکی مەعلووم
وەکوو من بوو بە زاهیری جاهیل
باتینەن شاعیرێکی زۆر کامیل
ئەحمەدی کۆرناوی تایبەت لە شاری سابڵاغناوی تایبەتە
بەیتەکی داغە، بەیتەکی باغە
ئەمە مەجمووعی شاعیری غەڕڕان
هەروەکوو مەسنەوین لە نێو کوردان
هەموویان بێ نەزیر و یەک وەزنن
قابیلی بەزم و لایقی ڕەزمن
غەیری دمدم لەمان بە نەزمە جودا
بێ سەدا تەپڵی نەزمی دەنگ نادا
بە ڕەوانی میسالی ئابی ڕەوان
ئیرتیجالین هەموو بەبێ دامان
کوللی بەیتێکی دووهەزار فەردن
مانگەکی پێ دەوێ لەبەر کردن
ئەمە هەر کوردە لایقی تەحسین
بێ کتێب و موعەللیم و نووسین
کامە منداڵ و شێتی لێ بگری
هەر کە بیستی بە جارێ دێتە بەری
ئێستە مەعلوومی بوو هەموو میللەت
ئەی مەلای دەرس و موفتیی ئوممەت
ئێمە بێ غیرەتین و بێ عارین
ئەوی نەیخوێندووە لەمە عارین
قەید و تەزبیب و شەرح و حاشیەکان
بوونە سەددی مەعاریفی کوردان
حاسڵی ئێمە وەک دەکەم تەخمین
کرمی ئاوریشمین و مێش هەنگوین
نییە ئارام و ڕاحەتی و خەوتن
شەو و ڕۆژێ هەتا دروستی دەکەن
کەچی ڕۆمی کە ئێمە دەیناسین
وا دەزانێ کە ئێمە نەسناسین
یا نە ئێرانییەک کە مەعلوومە
دایکی موتعە، باوکی مەوهوومە
ئەمە دەیکاتە کاسە دەینۆشێ
ئەو کەوای لێ دەکات و دەیپۆشێ