ئەو ڕۆژە بە ئەمری حەیی مەننان
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
2 دقیقه
1089 مشاهده
ئەو ڕۆژە بە ئەمری حەیی مەننان
ئەم عالەمە پاکی بوو بە تۆفان
دەییاری نەما لە جینسی زی ڕووح
غەیری ئەمە هاتە کەشتیی نووحاعلام
ئەو ڕۆژە گەییشتە وەقتی مەعهوود
وەستاوە لە سەر چیایەکەی جووداعلام
هەر سێ کوڕی کردیانە مەسکەن
ئەو جێ و مەکانە میسلی گوڵشەن
ئێستاکە جزیرە بێ موحابا
مەعموورەیی ئەووەڵە لە دونیا
ئەولای سەحیحیان بە بورهان
کوردن لە مەکانی جەددی خۆیان
سوککانی بیلادی ڕوبعی مەسکوون
بالجملهعربی لەمانە مونشەعیب بوون
بێ تەفرەقە بوون موتیع و هەمدەنگ
هەم مەشرەب و هەم لیباس و هەم ڕەنگ
ئایین و مەزاهیب و ڕەسایل
وا کردیە فیرقە و قەبایل
وەک خەڵقی نەچوونە موڵکی ئەدنا
جێی باوکی خۆیان کردە مەئوا
ئارێ بە حەدیس و نەسسی قورئاناعلام
حوببی وەتەنە دەلیلی ئیمان
حادیس نییە، ئەسڵە گفتوگۆیان
مەورووسە لە دەوری جەددی خۆیان
ئێستاکە کە وا جەماعەتی «وان»
ئەسڵن بە نەسەب کەریم و شوجعان
مونقادی عەجەم، موتیعی ڕۆمن
مەحکوومی خەڕات و حیز و دۆمن
تەقسیری ئەوان نییە ئەمانە
هەرگیز بە تەعەججوبی مەزانە
ڕەسمێکی قەدیمە دەوری گەردوون
خەسمی نوجەبایە، هەمدەمی دوون
حاجیتخلص ئەمنیش میسالی کوردان
کەوتوومە کەمەندی نەفس و شەیتان
لەم حەبس و کەمەندە فیکری دەرچوون
مومکین نییە، من یەکم ئەوان دوون
مەوقووفە بە ڕۆستەماعلامی عینایەت
موحتاجە بە هیممەت و هیدایەت
دەرچم لە ئەسیری میسلی بێژەناعلام
ڕاهی بوو بە قووەتی تەهەمتەناعلام
ئەی بێ بەدەل و شەریک و تەنها
ما اعظم شانئک تعالیعربی
تەعیین بکە ڕۆستەمی دیرایەت
تەوسەن بدە خوسرەوی عینایەت
تا کورد و ئەمن لە دەستی دوونان
دەرچین، هەر ئەتۆی ڕەحیم و ڕەحمان