ئەو ڕۆژە بە ئەمری حەیی مەننان
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
2 خولەک
1086 بینین
ئەو ڕۆژە بە ئەمری حەیی مەننان
ئەم عالەمە پاکی بوو بە تۆفان
دەییاری نەما لە جینسی زی ڕووح
غەیری ئەمە هاتە کەشتیی نووحناوی تایبەت
ئەو ڕۆژە گەییشتە وەقتی مەعهوود
وەستاوە لە سەر چیایەکەی جوودناوی تایبەت
هەر سێ کوڕی کردیانە مەسکەن
ئەو جێ و مەکانە میسلی گوڵشەن
ئێستاکە جزیرە بێ موحابا
مەعموورەیی ئەووەڵە لە دونیا
ئەولای سەحیحیان بە بورهان
کوردن لە مەکانی جەددی خۆیان
سوککانی بیلادی ڕوبعی مەسکوون
بالجملهعەرەبی لەمانە مونشەعیب بوون
بێ تەفرەقە بوون موتیع و هەمدەنگ
هەم مەشرەب و هەم لیباس و هەم ڕەنگ
ئایین و مەزاهیب و ڕەسایل
وا کردیە فیرقە و قەبایل
وەک خەڵقی نەچوونە موڵکی ئەدنا
جێی باوکی خۆیان کردە مەئوا
ئارێ بە حەدیس و نەسسی قورئانناوی تایبەت
حوببی وەتەنە دەلیلی ئیمان
حادیس نییە، ئەسڵە گفتوگۆیان
مەورووسە لە دەوری جەددی خۆیان
ئێستاکە کە وا جەماعەتی «وان»
ئەسڵن بە نەسەب کەریم و شوجعان
مونقادی عەجەم، موتیعی ڕۆمن
مەحکوومی خەڕات و حیز و دۆمن
تەقسیری ئەوان نییە ئەمانە
هەرگیز بە تەعەججوبی مەزانە
ڕەسمێکی قەدیمە دەوری گەردوون
خەسمی نوجەبایە، هەمدەمی دوون
حاجیناسناوی ئەدەبی ئەمنیش میسالی کوردان
کەوتوومە کەمەندی نەفس و شەیتان
لەم حەبس و کەمەندە فیکری دەرچوون
مومکین نییە، من یەکم ئەوان دوون
مەوقووفە بە ڕۆستەمناوی تایبەتی عینایەت
موحتاجە بە هیممەت و هیدایەت
دەرچم لە ئەسیری میسلی بێژەنناوی تایبەت
ڕاهی بوو بە قووەتی تەهەمتەنناوی تایبەت
ئەی بێ بەدەل و شەریک و تەنها
ما اعظم شانئک تعالیعەرەبی
تەعیین بکە ڕۆستەمی دیرایەت
تەوسەن بدە خوسرەوی عینایەت
تا کورد و ئەمن لە دەستی دوونان
دەرچین، هەر ئەتۆی ڕەحیم و ڕەحمان