یا ئیلاهی بە ئایەتی مونزەل

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  1084 بینین
یا ئیلاهی بە ئایەتی مونزەل
بە چوار یاری ئەحمەدی مورسەل
بێنەوایانی موڵکی کوردستان
هەر لە گاوانی تا دەگاتە شوان
لە خەوی جەهل و مەستی و غەفڵەت
بە خەبەر بێن بە نەغمەیی ڕەحمەت
پاکی دەرچن لە کاری نابەمەحەل
ڕۆمی ڕافڕێنن بۆ دەری ئەسفەل
حاجیناسناوی ئەدەبییە شیعرەکانی وەک کاوە
ڕۆژێ دەبییێن درەفشی هەڵداوە