ئودەبا چاکە لێم نەبن دەرهەم

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 4 خولەک  1899 بینین
ئودەبا چاکە لێم نەبن دەرهەم
لەم قسە و لەم حیکایەتەی دەیکەم
ئیددعای هەر سەنایعێک ناکەن
تاکو نەیخوێنن، ئیمتیحانی نەکەن
پێی دەڵێن حیلەباز و کەززابە
شێخ نەبی خاریجە لە ئەم بابە
خانەقا و شێخ و تەکیەکان یەکسەر
پێم بڵێن نەفعیان چییە ئاخەر!
غەیری تەعلیمی تەنبەڵی کردن
جەمعی ئەملاک و خەزنە کۆکردن
دەفعەیەک ئیمتیهانیان ناکەن
تێ بگەن زەهرەیا نە تریاکن
لە مەحەککی بدەن ئەگەر وەکوو زەڕ
تێ دەگەن ڕێگرن وەیا ڕەهبەر
دەخیل شێخ و مێخ مەبن ئەبەدا
هیچ کەسێ ڕزقی هیچ کەسێ نەدا
ئەی خەریکی ڕمووز و ناز و نیاز
ئەوروپاناوی تایبەت فەننی گەیوەتە ئیعجاز
قوللەیی ئیفلناوی تایبەتی لە ئەفلاکە
عەکسی ئەو گەردشی لە ژێر خاکە
کورەیی ئەم زەمینەیان پێوا
خاتری تۆ بێ چوونە جەووی سەما
قسەیێ ئەمڕۆ دەیگرن لە زوبان
ساڵێ تر بۆت دەکەن بەبێ نوقسان
سەد و پەنجا لوغەت زیاد دەکەن
ساڵێ بۆ ناوی سەنعەت و بۆ فەن
چینیناوی تایبەت ئاتەشپەرستن ئێستاکەش
گەبری بێ دین و هیندوویی ڕوورەش
بۆ چی فەرموویەتی نەبیی ئەمین:
اطْلُبُوا الْعِلْمَكم وَ لَوْ بِالصِّينعەرەبی
نێر و مێ لەم حەدیسە فەرقی نییە
گەر مەلا نەهیی فەرموو دینی نییە
تۆ وەرە فەننێ فێر بە چیتە لەوە
گاورە، هیندووە، وە یاخۆ جووە
لازمە خول بخۆی وەکوو بەرداش
هەموو قەڕنێک دەگۆڕێ ئەمری مەعاش
تەنبەڵی کاری حیز و بێ خێرە
دەستی ماندی لە سەر زگی تێرە
ئەهلی جەننەت نە شوان و گاوانە
ساحیبی فەنن و عیلم و عیرفانە
فایدەیی گەر بدایە زیکر و دوعا
دەبووە قاروون گەدایی سەر ڕێگا
هەرچی بێ بەهرەیە لە کەسبی کەماڵ
دەبتە دەروێش و مارگر و حەمماڵ
لە حەدیسا هەیە حەبیبی خودا
گوتی: الكاسب حبيب اللەعەرەبی
موسحەفی خووایە عالمی برسی
بە دوو نانی دەدات و ناترسی
سۆفی وەک تیشنە بوو لە زیکری هەتاو
سەد نوێژی دەدا بە کاسەیەک ئاو
شیعی وەک تیشنە بوو لە سینە زەدەن
بە دوو قەترە دەدا حوسەینناوی تایبەت و حەسەنناوی تایبەت
بە قسەی موخبیر و موەرریخی کۆن
میللەتی چینناوی تایبەتە چارسەد ملیۆن
سەربەسەر دەوڵەتی هەموو ژاپۆنناوی تایبەت
زۆر بە زەحمەت دەگاتە چل ملیۆن
ئەهلی ژاپۆن بە فەنن و سەنعەتی چاک
سەیری چۆن چینی گرت و کردیە خاک
ئیتتیحادی بە ئیتتیفاقی ئەنام
سوپەرە بۆ حەوادیسی ئەییام
کوردی ئێمە نەزان و پاشکەوتن
پێکەوە پووش و ئاگر و نەوتن
بێ ئەگەر دەستی یەکتری بگرن
وەک سکەندەرناوی تایبەت جیهان هەموو دەگرن
خواردن و سەتری عەورەت و سوکنا
باعیسی ژینە بۆ گەدا و پاشا
حاڵەتی وایە چی لەسەر خاکە
غەیری عیساناوی تایبەت دەڵێن لە ئەفلاکە
ئەو هەموو مەدحی بادە و دڵبەر
نووسراوە لە سەد هەزار دەفتەر
وەکوو خەمسەی نیزامیی گەنجەناوی تایبەت
کە لەلای خەڵقی کیمیا و گەنجە
یا وەکوو بەیتی شیرن و فەرهاد
شیعری حاجیناسناوی ئەدەبی لە بەر کرایە بە یاد
ئێستە میللەت دەبوونە ساحیبی جاهـ
یا نە هەمتایی اولیاءاللەعەرەبی
کێ دەڵێ کوردەکان بە ئیدراکن
بەسە ئەم نەقسە گوێ لە من ناکەن
لە قسەی ساغی من خەلەل دەگرن
واهیمەی شێخەکان لە دڵ دەگرن
ئەوی موحتاجی نان و پیوازە
یا هەتیوبازە یا نە مێبازە
حەیفە بۆ مەردی ساحیبی تەمیز
هێندە باسی مەکانی پیسی و میز
عیشقبازی و هەوایی دەروێشی
میللەتی خستە فەقر و بێ ئیشی
ئەو کەسەی دەوڵەمەندەکی چاکە
بەندەیی ڕۆمییانی ناپاکە
هەموو مردووی میان و سمتی خڕن
بەیتی مەدداحیان بە جان دەکڕن
بەیتی من چونکە کەڵکیان دەگرێ
لە غەریبی و بێکەسی دەمرێ
تا لە ژێر باری ڕۆمییان نەمرن
زەحمەتە قەدری بەیتی من بگرن
یا نە وەک ئەهلی مەغریب ئێستاکی
چییە ناوت؟ دەڵێ: خریستاکی
باوکم ئەحمەد بوو ناوی، فیکرم دێ
خەڵقی لادێ بوو، دایکی من فاتێ
حاجیناسناوی ئەدەبی سا بەسیە سەدهەزار دەفعە
پێم گوتی: ئەم قسانە بێ نەفعە
ڕۆژی ئەووەل لە بەندە و ئازاد
خدمەتی خەڵقە قیسمەتی ئەکراد
لێی گەڕێ قەومی تۆ هەموو مارن
دز و حیز و پیاوکوژ و هارن
مڕی ناوداری ورچی ناو دارە
ڕاستیان خوارە، خواری خونخوارە
باوکە هەر چۆنێ تۆ دەڵێی وایە
زەن دەکەن ئەم قسانە خۆڕایە
قوڕی کام جێ بکەم بە سەر خۆدا
ئەمە لێم بوویتە عیللەتی سەودا
بە قسەی چاکە دەستیان دەگرم
تەرکی ناکەم بە لۆمە تا دەمرم