دووسەد گوناهی هەیە خەڵق با وجوودی کەریم

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  1572 مشاهده
دووسەد گوناهی هەیە خەڵق با وجوودی کەریم
ئەمی کە داویە دەیدا، چ ڕازقێکە، کەریم!
مەپرسە دەردی غەریبی و لەززەتی وەتەنم
ئەوی لە دەستی دەگریام ئەمێستە بۆی دەگریم
سەوادی سێبەری تۆیان هەتا نەکردە میداد
نەنووسرا وەرەقی ئەمری كُنْ فَكانعربیی قەدیم
لە لای مەعاریجی تۆ تەلغراف و بەرق و شەهاب
نەزیری ڕەوتی تەنافبازە فیکری تەبعی عەقیم
جودایی باسی مەکە فەسڵی قابەقەوسەینت
کەمانی ئەبرویی تۆ بوو لە بەزمی خاسی عەلیم
خەڵاتی عیززەتی لەولاک و تاجی ئەڕسەلناک
بەسە سەنایی جەلال و کەماڵی خوڵقی عەزیم
خولاسە نێوی نوبووەت لە پاش ڕیسالەتی تۆ
میسالی مار گەزیدەی مولەققەبە بە سەلیم
بە بەر شەفاعەتی خۆتی ئەگەر نەخەی حاجیتخلص
لیباسی کەعبە لە بەر کا دەبێ بچێتە جەحیم