ئەم سەگانەی کە لەلای ئێمە وەزیر و وکەلان

از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
 1 دقیقه  2030 مشاهده
ئەم سەگانەی کە لەلای ئێمە وەزیر و وکەلان
بێنە لای تۆ بە خودا نایکەیە گاوان و شوان
ئەمە کەرمێزە دەڵێن واریسی شەرعی نەبەوین
هەموو عەبدی سەنەمن، باسی مەکە گەورەکەیان
هەر ئەدیبێک بووە سا خوا لە دەمی ناوە بڵێ:
دەوڵەتی داوە بە کەر، نیعمەتی داوە بە سەگان
هەر کەسێکی کەسە، ناکەس نییە، حەرفێکی بەسە
وەرە سەر باسی خەت و خاڵی هەتیوی خۆمان
ئەی فیدای خاکی دەرت تاجی کەی و مەسنەدەی جەم
وەی بە قوربانی سەر و فێسی کەچت تاجی کەیان
خۆم بە دارا و بە ئەسکەندەر و خوسرەو نادەم
گەر بزانم لە بەر ئەم دەرگەیە دەبمە سەگەوان
عاشقانی تۆ هەموو تیری نیگاهێکی بەسە
وەرە دەرگانەکەمان زامینی تۆم بمکە نیشان
بە ئومێدی ئەسەری حوسنی ڕەزا دەچنە وڵات
شیعرەکانم کە سەراپا وەکوو خۆم بێ سەروپان
نالی و خاکی بەبە، حاجیتخلص و کۆیە بە مەسەل
عەینیهی حافز و شیرازە کەلیم و هەمەدان