بە شەستی زولف و ڕووی ماهی وەکوو ماهی گرفتارم
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
1 دقیقه
1401 مشاهده
بە شەستی زولف و ڕووی ماهی وەکوو ماهی گرفتارم
گەهێ دڵگەستەیی مارم، گەهێ گیانخەستەیی نارم
سەگی دەرگات و مەجنوون و نجوومی ئاسمان یەکسەر
مەگەر هەر خۆت بزانی چۆن گەواهن من کە بێدارم
بە یادی نەخلی باڵات ئاو لە چاوما بێ قسوور هەردەم
دەجۆشێ، غایەتی دوورم، دەزانی من وەفادارم
لە بەحر و بێشە و سەحرا، نەهەنگ و زەیغەم و ڕووبار
وەکوو سەگ هەڵدەیێن ئێستا لە ئاهـ و ناڵەیی زارم
ئەمەیش جاران نییە قوربان توفەیلی بێمە سەر خوانت
خەتت میهمانییە ئەمساڵ نەماوە لەززەتی پارم
بە گریانی ڕیا واعیز بەسەرما هات و نەیزانی
کە وا من ئاشنام ناگاتە قاپیم مەستی هوشیارم
عەراقی بێ نەوا، مەشرەب موخالیف، وەک سەبا هەستە
مەقامی ڕاستی حاجیتخلص حیجازە گەر دەچێ یارم