وەکوو ڕۆژ و شەوە فەرقی گودازی شەمع و سووتانم
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
1 دقیقه
1422 مشاهده
وەکوو ڕۆژ و شەوە فەرقی گودازی شەمع و سووتانم
کە ئەو هەر شەو دەسووتێ، من هەموو دەم؛ گەرچی ئینسانم
بە تەخمین وەسفی فیردەوس و جەهەننەم بۆچ دەکا واعیز
لە سایەی وەسڵ و هیجرانت بە خۆم دیتوومە دەیزانم
لە سیڕڕی حیکمەتی چاوت گەیشتم باعیسی ڕووحە
تەبەسسوم ماوە تێ ناگەم لە فەهمی ڕەمزی حەیرانم
کزەی جەرگم دەخیلت بم فیراقم کرد ئەوا مردم
دەسا دەی بێرە لام ساتێ نەماوە تابی هیجرانم
ئەبووزەیدی دەکا ڕۆحم لەگەڵ ماچی دەمت ئەمما
دەترسێم وەک نیشانم دا بڵێ: هیچە و پەشیمانم
کە دوێنێ هاتی فەرمووت بێ و نەهاتم مەسڵەحەت وا بوو
ئەمێستە چاوەکەی من چی دەفەرمووی بەندەفەرمانم
ئەگەر بەغدا شکا سەددی، نەما داری لە سەر بەردی
لە دەجلەی ناگرن حاجیتخلص، دیارە جۆشی گریانم