سۆفی بە سەر و ڕیش و بە خەرقەی سەر و دۆشی
از کتاب:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
اثر:
حاجی قادر کویی (1816-1897)
1 دقیقه
991 مشاهده
سۆفی بە سەر و ڕیش و بە خەرقەی سەری دۆشی
چەند چێڵەگەل و بزنەگەل و مێگەلی دۆشی
فەرمانی کە دا کوشتمی جەللادی نیگاهی
خوونی منی بێچارە عەدوو نۆشی بە خۆشی
لەو وەعدە ڕەقیبم گوتی: بێ عەهد و وەفایە
مەعلووم نەبوو لەم عالەمە دا ڕاست و درۆشی
تەشخیسی دەواکەم مەکە ئەی بوو عەلی سینا
لەو چاوە کە بۆم بوو بە شیفای عەینی نەخۆشی
ئەو چاوە وەکوو مەسئەلەیی کوحلە سەوادی
شازە وەکوو نەرگس نییە بێ فەزلی برۆشی
موشعیر بە وەفاتی منی مسکینی فەقیرە
وا ڕووتە لە خەت بەرگی سیای ماتەمی پۆشی
حاجیتخلص لە تەوافی حەجەرولئەسوەدی خاڵی
گریانە سەفابەخشی نە وەک سەعی و خرۆشی