ئەی بە هەر ئاوێنە حوسنێک و تەجەللایێکی دی

از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
 1 دقیقه  758 مشاهده
ئەی بە هەر ئاوێنە حوسنێک و تەجەللایێکی دی
ئەی بە هەر چاوی دڵی عاشق دڵارایێکی دی
بۆ خیتابێکی شەو و ڕۆژ ئەو دڵەی سووتاوی من
تووری ڕۆحم تالیبی دیداری مووسایێکی دی
چونکە ئاوێنەی جەماڵی شاهی خووبانە دڵم
دیتە ئاهـ و ناڵە هەر دی ڕوویی زیبایێکی دی
غارەتی هۆشم دەکا هەردەم پەرێکی شۆخ و شەنگ
بۆیە وا هەردەم لە دڵما شۆر و غەوغایێکی دی
هیجری تۆ ڕۆحان دەکێشێ، وەسڵی تۆ ڕۆحان دەدا
ئەی فیدای زولف و ڕوخت بم! تۆ مەسیحایێکی دی
من بە چاو و گەردنی تۆ تەشنە و خوێنین دڵم
ئاوری من دانامرێنێ جام و مینایێکی دی
قیبلەگاهی عاریفان کەس وەک عوبەیدیللااعلام نەبوو
عالمێکی وا دەبێ بۆ غەوسی بەغدایێکی دی؟
هەر لە تەقدیری وەفاییتخلص بوو شەوی دی مەیفرۆش
حەیفە بۆ تۆ هەر دەمە دەیر و کلیسایێکی دی