شەرحی دەردی ئارەزوومەندی لە کەس تەئسیری نابێ
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
2 دقیقه
1226 مشاهده
شەرحی دەردی ئارەزوومەندی لە کەس تەئسیری نابێ
ئەو کەسەی دەردم دەزانێ گەر لە یاری خۆی جودابێ
ئەی برادەر خانەوێرانی جودایی بوو وەفایی
وەک وەفایی ئەی جودایی یاخودا خانەت خرابێ!
غەیری دڵبەر دەردی دڵ ناڵێم بە هیچ کەس تا بمێنم
دەردی دڵ بۆ وەی بڵێم چاکە بە دەردم ئاشنابێ
ئاخر ئەی سوڵتانی خووبان تا بەکەی نامیهرەبانی؟
چاکە مەحروومم نەفەرمووی: یا خیتابێ یا عیتابێ
ڕۆژ و شەو تۆ بوویتە قوربان شیوەن و شینی دڵی من
کاری بولبول فەسڵی گوڵ ناڵینە تا ئاهێکی مابێ
مەنعی سووتانم مەفەرموو با وجوودی ئەو جەماڵە
پیشەیی پەروانە هەر سووتانە تا شەوقی چرا بێ
هەرکەسێکی گوڵفرۆشە باغی پڕ جۆش و خرۆشە
یا دەری گوڵزاری بگرێ، یا لە بولبول بێ سەدابێ
هەرچی تۆ پێت خۆشە مەحزی ڕەحمەت و مەقسوودی دڵمە
گەر عیتابی لن ترانیعربی یا خیتابی أو دناعربیبێ
بۆیێ سەرتاپا گوناهم، بۆیێ عاسی و ڕووسیاهم
تا گەدا شایانی ڕوحم و ئیلتیفاتی پادشابێ
دوور لە ئەغیار و ڕەقیبان عومری دوسەد ساڵە دێنێ
دەست لە دەستی یار و سەحنی باغ و گۆشەی ماهتابێ
ڕەنگ زەرد و لێوبەبار و ئەشکبار و بێ قەرارە
زۆر پەرێشانە وەفاییتخلص، وەک لە یاران هەڵبڕابێ!