شەرحی دەردی ئارەزوومەندی لە کەس تەئسیری نابێ
لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
2 خولەک
1436 بینین
شەرحی دەردی ئارەزوومەندی لە کەس تەئسیری نابێ
ئەو کەسەی دەردم دەزانێ گەر لە یاری خۆی جودا بێ
ئەی برادەر خانەوێرانی جودایی بوو وەفایی
وەک وەفایی ئەی جودایی یاخودا خانەت خرا بێ!
غەیری دڵبەر دەردی دڵ ناڵێم بە هیچ کەس تا بمێنم
دەردی دڵ بۆ وەی بڵێم چاکە بە دەردم ئاشنا بێ
ئاخر ئەی سوڵتانی خووبان تا بە کەی نامیهرەبانی؟
چاکە مەحروومم نەفەرمووی: یا خیتابێ یا عیتابێ
ڕۆژ و شەو تۆ بوویتە قوربان شیوەن و شینی دڵی من
کاری بولبول فەسڵی گوڵ ناڵینە تا ئاهێکی مابێ
مەنعی سووتانم مەفەرموو با وجوودی ئەو جەماڵە
پیشەیی پەروانە هەر سووتانە تا شەوقی چرا بێ
هەرکەسێکی گوڵفرۆشە باغی پڕ جۆش و خرۆشە
یا دەری گوڵزاری بگرێ، یا لە بولبول بێ سەدا بێ
هەرچی تۆ پێت خۆشە مەحزی ڕەحمەت و مەقسوودی دڵمە
گەر عیتابی لن ترانیعەرەبی یا خیتابی أو دناعەرەبیبێ
بۆیێ سەرتاپا گوناهم، بۆیێ عاسی و ڕووسیاهم
تا گەدا شایانی ڕوحم و ئیلتیفاتی پادشا بێ
دوور لە ئەغیار و ڕەقیبان عومری دووسەد ساڵە دێنێ
دەست لە دەستی یار و سەحنی باغ و گۆشەی ماهتابێ
ڕەنگ زەرد و لێوبەبار و ئەشکبار و بێ قەرارە
زۆر پەرێشانە وەفاییناسناوی ئەدەبی، وەک لە یاران هەڵبڕابێ!