بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
8331 مشاهده
بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا
نوکتە سەنجی و، بەزلەگۆیی و، عەنبەرئەفشانی دەکا
هەرکەسێ ئیزهاری دانایی بکات و، مەقسەدی
خودپەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا
خەرقەپۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری زاتی ئەمن؟
بیتە نێو، جیلوەی، بە زوشتی خۆی بە عوریانی دەکا
زابیتەی تەبعم سوارە، ئیددیعای شاهی هەیە
موحتەشەمشخص دیوانە، داوای تەختی خاقانی دەکا
شاهیدی فیکرم کە بێتە جیلوەگاهی دولبەری
شاهی خوسرەوشخص ڕۆحی شیرینی بە قوربانی دەکا
نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائارایی کەمال
خەت بە خەت ئیزهاری نەقشی سوورەتی مانیشخص دەکا
ئیستیتاعە و قووەتی تەبعم، بە کوردی و فارسی
عارەبی، ئیزهاری چالاکی و چەسپانی دەکا
خاترێکی شۆخ و خۆش و بێغەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا!
هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسشخصی سەبااعلامی دیوە، یەقین
خۆی کە دامێنگیری شاهی ئاسەفی سانیشخص دەکا
ئەو کەسە تەحدیسی نیعمەت بێ موراد و مەتلەبی
میسلی نالیتخلص ئیمتیسالی ئەمری یەزدانی دەکا