بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
8606 بینین
بولبولی تەبعم ئەوا دیسان سەناخوانی دەکا
نوکتە سەنجی و، بەزلەگۆیی و، عەنبەرئەفشانی دەکا
هەرکەسێ ئیزهاری دانایی بکات و، مەقسەدی
خودپەسەندی بێ، یەقین ئیزهاری نادانی دەکا
خەرقەپۆشێ کەی دەپۆشێ جەوهەری زاتی ئەمن؟
بیتە نێو، جیلوەی، بە زوشتی خۆی بە عوریانی دەکا
زابیتەی تەبعم سوارە، ئیددیعای شاهی هەیە
موحتەشەمکەس دیوانە، داوای تەختی خاقانی دەکا
شاهیدی فیکرم کە بێتە جیلوەگاهی دولبەری
شاهی خوسرەوکەس ڕۆحی شیرینی بە قوربانی دەکا
نووکی خامەی من کە بێتە مەعنائارایی کەمال
خەت بە خەت ئیزهاری نەقشی سوورەتی مانیکەس دەکا
ئیستیتاعە و قووەتی تەبعم، بە کوردی و فارسی
عارەبی، ئیزهاری چالاکی و چەسپانی دەکا
خاترێکی شۆخ و خۆش و بێغەم و جەمعم هەبوو
ئێستە بۆ زوڵفی کەسێ مەشقی پەرێشانی دەکا!
هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسکەسی سەباناوی تایبەتی دیوە، یەقین
خۆی کە دامێنگیری شاهی ئاسەفی سانیکەس دەکا
ئەو کەسە تەحدیسی نیعمەت بێ موراد و مەتلەبی
میسلی نالیناسناوی ئەدەبی ئیمتیسالی ئەمری یەزدانی دەکا