گەر بێیە دەرێ سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
7815 بینین
گەر بێیە دەرێ، سەروی ڕەوانی لە ئیرەمدا
وەر نەییە دەرێ، ئاهووی چینی لە حەرەمدا
عیشقت لە دڵ و دیدەیی پڕ ئەشک و ئەلەمدا
گونجایش و تەسکینی نییە، زۆرە لە کەمدا
لافی دەمی تۆ، غونچە لە دەمیا بوو، بە عەمدەن
با خوستی بڕی، خستی، کە مستێکی لە دەمدا
دڵ موزمەحیلی دەردە وەکوو دیدە لە نمدا
حەیران و پەرێشانە وەکوو قەترە لە یەمدا
نالیناسناوی ئەدەبی مەسەلی حاڵی لە ئەشکەنجەیی غەمدا
وەک ناڵە لە نەیدا، وەکوو نالە لە قەڵەمدا