ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە هذا طريق العاشقين
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
2 دقیقه
11895 مشاهده
ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە هذا طريق العاشقينعربی
مەحوی جەماڵی یار ببە هذا طريق العاشقينعربی
لەم لاوە گریەی نای و نەی، لەولاوە خەندەی جامی مەی
ئاگر لە عالەم بەربدەی، هذا طريق العاشقينعربی
جارێ لە چاوان بگرە خەو، بگری بە ناڵەی نیوەشەو
تا بێتەدەر خورشیدی نەو، هذا طريق العاشقينعربی
شۆری دڵ و سۆزی دەروون، زووخاوی جەرگ و مەوجی خوون
خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوون، هذا طريق العاشقينعربی
تا دڵ نەسووتێ دەم بەدەم، فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم، هذا طريق العاشقينعربی
تا چاو و دڵ خوێن بار نەکەی، قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی
فکری ویساڵی یار نەکەی، هذا طريق العاشقينعربی
عاشق دەبێ مەستانە بێ، خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لە کن پەیمانە بێ، هذا طريق العاشقينعربی
گەر دڵگوشا بادی سەبا، شەرحی دڵم بۆ گوڵ نەبا
عومری عەزیزم چوو بە با، هذا طريق العاشقينعربی
سووتا دەروونم سەربەسەر، خوێنین دڵە جان و جگەر
جیسمێکە بێئیسم و ئەسەر، هذا طريق العاشقينعربی
دیسان لەسەر عەهدی ئەلەست، جامێ لە جانان بگرە دەست
هەر تا ئەبەد مەخموور و مەست، هذا طريق العاشقينعربی
دێوانە و سەوداسەرم، کوژراوی غەمزەی دڵبەرم
دڵ پڕ لە ئێشی نەشتەرم، هذا طريق العاشقينعربی
چاوم بە سۆزی دڵ تەڕە، دەریایی ئاو و ئاورە
موتریب بڵێ ساقی وەرە، هذا طريق العاشقينعربی
پەروانە خۆی ئاویتە بەست، فەرمووی چرا مەخموور و مەست
وەسڵم بە سووتان دێتە دەست، هذا طريق العاشقينعربی
بولبول دەناڵێنێ حەزین، گوڵ دێتە عیشوە و پێکەنین
بگری بە سۆزی ئاتەشین، هذا طريق العاشقينعربی
چی وەک وەفاییتخلص بەندەیە؟ لەو باغی دڵ گوڵ خەندەیە؟
بەو جامە خزری زیندەیە؟ هذا طريق العاشقينعربی