ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە هذا طريق العاشقين

لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
 2 خولەک  12334 بینین
ئەی دڵ وەرە هۆشیار ببە هذا طريق العاشقينعەرەبی
مەحوی جەماڵی یار ببە هذا طريق العاشقينعەرەبی
لەم لاوە گریەی نای و نەی، لەولاوە خەندەی جامی مەی
ئاگر لە عالەم بەربدەی، هذا طريق العاشقينعەرەبی
جارێ لە چاوان بگرە خەو، بگری بە ناڵەی نیوەشەو
تا بێتەدەر خورشیدی نەو، هذا طريق العاشقينعەرەبی
شۆری دڵ و سۆزی دەروون، زووخاوی جەرگ و مەوجی خوون
خوێنی گەش و فرمێسکی ڕوون، هذا طريق العاشقينعەرەبی
تا دڵ نەسووتێ دەم بەدەم، فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم، هذا طريق العاشقينعەرەبی
تا چاو و دڵ خوێن بار نەکەی، قەتعی هەموو ئەغیار نەکەی
فکری ویساڵی یار نەکەی، هذا طريق العاشقينعەرەبی
عاشق دەبێ مەستانە بێ، خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لە کن پەیمانە بێ، هذا طريق العاشقينعەرەبی
گەر دڵگوشا بادی سەبا، شەرحی دڵم بۆ گوڵ نەبا
عومری عەزیزم چوو بە با، هذا طريق العاشقينعەرەبی
سووتا دەروونم سەربەسەر، خوێنین دڵە جان و جگەر
جیسمێکە بێئیسم و ئەسەر، هذا طريق العاشقينعەرەبی
دیسان لەسەر عەهدی ئەلەست، جامێ لە جانان بگرە دەست
هەر تا ئەبەد مەخموور و مەست، هذا طريق العاشقينعەرەبی
دێوانە و سەوداسەرم، کوژراوی غەمزەی دڵبەرم
دڵ پڕ لە ئێشی نەشتەرم، هذا طريق العاشقينعەرەبی
چاوم بە سۆزی دڵ تەڕە، دەریایی ئاو و ئاورە
موتریب بڵێ ساقی وەرە، هذا طريق العاشقينعەرەبی
پەروانە خۆی ئاویتە بەست، فەرمووی چرا مەخموور و مەست
وەسڵم بە سووتان دێتە دەست، هذا طريق العاشقينعەرەبی
بولبول دەناڵێنێ حەزین، گوڵ دێتە عیشوە و پێکەنین
بگری بە سۆزی ئاتەشین، هذا طريق العاشقينعەرەبی
چی وەک وەفاییناسناوی ئەدەبی بەندەیە؟ لەو باغی دڵ گوڵ خەندەیە؟
بەو جامە خزری زیندەیە؟ هذا طريق العاشقينعەرەبی