ئەی إمام المرسلین شمس الهدی بحر الهمم
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
2 دقیقه
2246 مشاهده
ئەی إمام المرسلین، شمس الهدی، بحر الهممعربی
ئەی شفیع المذنبین، خیر الوری، مولی النعمعربی
ئەی نەسیمێکی گوڵی زار و شوعاعێکی ڕوخت
شەوقی ڕۆژ و بەدری تابان عەتری گوڵزاری ئیرەم
ئەی لە شەوقی جەننەتی ڕووت ئەنبیا و ئەولیا
ڕۆح لەسەر لێون وەکوو پەروانە بۆ دیداری شەم
ئەی دەم و خەندەت دەلیلی دەعویی بوون و نەبوون
ئەی برۆ و باڵات بەیانی مەعنیی نوون و قەلەم
ئاسمان پیر بوو لە داغی خەتی ڕووی تۆ ڕۆژ و شەو
سەد چرای هەڵکرد و نەیبوو وا سەوادی یەک ڕەقەم
تۆ بیی و تەشریفی لولاعربی و سیڕڕی مازاغ البصرعربی
تۆ و مەقامی لی مع اللهعربی، تۆ بیی و نووری قیدەم
بێنەوام هیچم نییە هاتووم و مەحروومم مەکە
قەت لە دەرگای خۆی گەدا ناکاتەدەر ساحیب کەرەم
هیچ تەبیبێ ڕێی نییە دەردی دەروونم کا دەوا
ئەمڕۆ گەر چارەم نەکەی وا حسرتا یوم الندمعربی
هاتمە بەر ئەبرۆت و ناسووتێم لە سایەی خەتتی ڕووت
ئایەتە: «چی داخڵی کەعبەی بوو نایبێ ترس و غەم»
دەست و دامانی خەمی گێسوویی تۆم لەو عاریزە
نائومێد نابم کە من دەستم لە حەلقەی کەعبە دەم
من چلۆن مەحرووم ببم ئەی رحمة للعالمینعربی
دێ سەدای لا تقنطوا من رحمة اللهعربی دەم بە دەم
هات نەسیمی خاکی دەرگات ئاوری دڵ دامرا
ذقت من ماء الحیاة شابنی بعد الهرمعربی
چاوەکانت سەرخوشن، قوربان، کوتم: مایل بە چین؟
عەکسی زولفی خستە سەر حەرفی مودەووەر یانی: دەم
کەوتمە خاکی دەرکی هاتن بمکوژن خۆش بەو دەمە
قال رب البیت: هان! لا تقتلوا صید الحرمعربی
تەوقی ئەبرۆی، شەوقی ڕووی، خستمیە ناو زولف و کوتی:
کەعبە و ڕۆژی موناجاتە و مەقامی مولتەزەم
یا رسول اللهعربی دەزانی تۆ کە شەیتانە عەدووت
هەم لە تۆ مەعلوومە ئەمنیش ئوممەتی تۆم هەرچی هەم
کەی ڕەوایە و غیرەتە بۆ تۆ کە فەخرولئەنبیای
دوژمنی خۆت شاد بفەرمووی، ئوممەتی خۆت دڵ بەغەم
داغی تۆم هەر پێوەیە سەد جار دەرم کەی دێمەوە
من غولامی تۆم وەفاییتخلصم ڕوو لە دەرگای کێ دەکەم؟