لە یەکەم سەفەردا

از کتاب:
ڕەنگاڵە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 5 دقیقه  879 مشاهده
١
وەختێ خۆم و جانتای سەوزی
مارکەی سەر پشتێن «موسڵاویاعلام»
لە ئەستەمووڵاعلام
کە دابەزین و ڕاوەستاین
لە درەخت و بنچکێکی لاڕێ ئەچووین
هەردووکمان هەر:
قژ خۆڵاوی
شان و مل تەپوتۆزاوی.
***
وا دوو ڕۆژە
لە لای ئەم شارە چاوشینە
لامان داوە
کە هەر ئەڵێی
شۆڕەژنێکە کراس سەوز
ڕاکشاوە.
بالیفی ژێر سەری کەژە و
قاچی سپیش لە بسفۆڕاعلامدا
وەک مەڕمەڕی بەر هەتاوە.
ئەم شارە برۆی پەیوەستی
سەرچاوانی شین و ڕەشی
هەر دوو شۆخی
ئەورووپااعلامیە و ئاسیااعلامیە
کە ئەیبینی و تێئەپەڕێ:
جارێک قۆڵ ڕووت و کراس کورت
جارێکی دی کراسێکی ئاودامانی
لەبەردایە.
***
وا دوو ڕۆژە چاوی نامۆم
هەر وەکوو دوو کۆترەشینکە
هەتا ئێستا باڵ بەسترابن.
گرێی باڵیانم کردەوە و
ئەوەتا وا دەمێ بۆ سەر
گومەزی شین و خلیسکی
بریقەدار هەڵئەفڕن و
دەمێکی تر قژ و بسکی
«منەوەر»ی ئەستەمووڵاعلامی
ئەکەن بە هێلانەی شیعر و
ئارامێکی تێدا ئەگرن.
***
کە بە لای دیواری کۆنی مەڕمەڕینی
مزگەوتێکی کڵاو قووچدا گوزەر ئەکەم
بۆنی کەوا و سەڵتە و، بۆنی
پشتێنەکە و کڵاوەکەی نالیاعلام ئەکەم.
کە دەس ئەدەم
لە مۆردی پەرژینی باخێ
دەسم بۆنی ڕیشی ئەگرێ.
کە شەپۆلی سەرهەڵگرتوو،
پەڕەی گوڵی هەڵپچورکاو،
دووکەڵی هەر دووکەڵکێشێ،
کە منداڵانی هەژاری
وەک کارژۆڵەی پەرەوازە
خەوتوو لەبن سێبەری پرد
چەتری پاسدا
بەدی ئەکەم
من بۆن ئەکەم
بۆنی بۆکڕووزی شیعری
ئاوارە بووی «نالیاعلام» ئەکەم!
***
ئیستە بەناو گۆڕستانی «ئوسکۆداراعلام»دا
ئەگەڕێم و چاوم وەکوو هەڵاڵەی سیس
چڵی مل کەوتوو بەلادا
هەڵهێناوەی هەنگاوی خاوی پەستم،
بە ناو دارستانی سپیی بەردەکێلدا،
ورد ورد ئەمبا.
گەورەم نالیاعلام!
ئەی «نارەوەنە» تەنیاکەی
هەڵکەنراوی خانەقاکەی
سلێمانیاعلام!
تۆ لە کوێدا
چڵ و چێوی ڕاکشاوی؟!
موریدێکی شیعری خۆتم،
هۆرەیەکی «خاکوخۆڵاعلام»تم
هاتووم بۆ لات.
گەورەم نالیاعلام!
ئەی «تانجەرۆاعلام»ی سەرگەردان و
«سیرواناعلام»ی وێڵ
شارێک گۆڕ و بێشەیەک کێل
لە کام گۆڕدا
تۆ ئێسقانی
ڕاکشاوی؟!
گۆڕت بزر
بزر وەکوو ساڵ و ڕۆژی
لەدایکبوونی هەزاران
منداڵانی نیشتمانم
بزر وەکوو زۆر قەڵەمی
فڕێنراوی ناو گیرفانی شارەکانم
بزر، بزر
وەک گۆرانی و دەنگی خۆش و
چریکەکەی «ئەحەی ناسراعلام»
گەورەم نالیاعلام!
نەک گۆڕی تۆ
هەتا ئیستەش ئەم دنیایە
زۆری تیایە
زۆری تیایە
کە نازانن کوردستاناعلام خۆی
زامی گەورەی لە کوێدایە؟!
٢
لە گوێ بسفۆڕاعلام هەردوو دەستم
خستۆتە بەر پشتێنەکەم
خۆم بە تەنیا
وەک دارلیمۆیەکی زەردبووی
سەر پەڕ گرتوو
ڕاوەستاوم
«با»یەک بزێو خێرا خێرا
دێ و هێشتاکە دەستی تەڕە
بۆینباخم ڕائەکێشێ و
قژیش ئەخاتە سەرچاوم.
ئەم بایە گەلێ لاسارە
واز ناهێنێ و ناڕواتەوە،
دێ و دەستی وشک بۆتەوە
دێ و بە بەر چاوی خۆرەوە
توند باڵام ڕائەوەشێنێ و
لیمۆی خەمم دائەڕنێ و
ئەیدا بە دەم بسفۆڕاعلامەوە.
***
تا کوێ بڕ کات
«نەورەسە»کەی نزم فڕی
عاشقی ئاو پیا هەڵپرژاو
تا کوێ بڕوات
بە قەڵەمباز ، بە نەرمەغار
ئەسپی شەپۆل: یاڵ سپی و بژ، کەفەڵ شینی
جڵەو بەربووی سەربەرەو خوار.
بە دوایاندا
یەکە
یەکە
من خەیاڵم وەکوو هەتاو
ئەیانگاتێ و جێشیان دێڵێ.
یان هەر وەکوو پەڵەهەورێ
ژان بە بارانەوە بگرێ
بە سەریاندا دێت و ئەڕوا
ئەڕوات و دێ
تا ئەو ئەزێ و
تا ئەوان تاقەتیان ئەچێ.
یان ناو بە ناو
هەر سێبەریان بۆ ئەکات و
وەڕس نابێ و
بە دیاریانەوە ئەوەستێ.
وەکوو شاعیر بە دیار وشەوە
زەوی بە دیار پرووشەوە
چرا بە دیار
عاشقێکی بێدارەوە
هەژاران بە دیار کارەوە
منیش ئیستا
هەنگێکم و شیلەی لێوی
ئەم بسفۆڕاعلامە باڵی گرتووم
هەرچەند ئەمەوێ هەڵفڕم
هەڵنافڕم و هەتا ئیستە
لە جێگەی خۆم
هیچ نەبزووتووم!
***
لە گوێ بسفۆڕاعلام دانیشتووم و
قۆڵی کراس هەتا ئانیشک
پانتۆڵ تا ئەژنۆ هەڵکراو
هەردوو قاچم
خستۆتە ناو
ئاوی تەنکاو
ئیستە لە «تیترواسک» ئەچم!
تیترواسکێ نامۆ و بێجووت
چەند ڕۆژێکە
هەر خۆی و خۆی
بە سێبەری کەنارێکی دەس تەزیوا
بە هەتاوی بەستێنێکی
ئارەقی لاجانگ نەسڕیوا
هەر خۆی وخۆی نامۆ و بێجووت
بە سەر ڕۆخی داوێن تەڕا
نزم، نزم، بە قەد باڵای
خەمی نەمام
هەڵئەفڕێت و ئینجا بەرز
لەناو تەمی
نیوە داپۆشیوی شاخا
ون ئەبێت و لە دواییدا
هەر خۆی و خۆی نامۆ و بێجووت
ئەگاتە لای بەفری نووستووی
سەر هەڵەمووت...
***
لە گوێ بسفۆڕاعلام ڕاکشاوم
هەردوو دەستم لەژێر سەردا
ئیستە ئەڵێی هێرۆیەکی
سەرلق سپیم
لە دوورەوە ئاو هێناومی و
ئاو لایداوم.
وەکوو هێلکە شەیتانۆکەی سەر لم
چاوم نووقاو.
وەک شۆڕەبیی دانەویی
گوێ گرتوو لە گۆرانیی ئاو
گوێم گرتووە:
ئەڵێی هاژە ناوم دێنێ
کەنار لایلایەم بۆ ئەکا
گەرداوی دوور بانگم ئەکا.
سەر هەڵئەبڕم
تۆزێکی تر هەڵئەسم و بەم ڕۆخەدا
ڕێگەی ئاونگاویی ئەگرم.
ئەڕۆم هەورازی سەر بە گوڵ
دەشتی قژ زەرد
گردۆڵکەی هەردی ڕووتوقووت
هەمووی ئەبڕم
ئەڕۆم، ئەچم
لە کۆڵکێشی پاپۆڕەکان
لە بێکاری بەندەرەکان
پرسیار ئەکەم.
ئەڕۆم «شەفیقی تۆڕنەچیاعلام» ئەبینمەوە
لێی ئەپرسم،
تا بەلەمە سەوڵ سوورە
چاوشینەکەی «نازم حیکمەتاعلام»
ئەدۆزمەوە و سواری ئەبم.
ئەوسا ئیتر هەردوو سەوڵم
ئەبن بە دوو باڵی درێژ
ئەمبەنە لای شەپۆلی دوور
ئەمبەنە لای ئەو گەرداوەی
بانگی کردم
ئەمبەنە لای ماسیگرێ
کە هەر وەکوو خۆم تەنیایە
بەڵام ئاواتی چاوسەوزی
وەکوو بسفۆڕاعلام لە دڵیایە