کاڵێ

از کتاب:
ڕەنگاڵە
اثر:
شیرکو بیکس (1940-2013)
 1 دقیقه  1011 مشاهده
لە بیرمە زۆر جار کە بەفر
وەک میوانی درەنگوەخت
ئەهات و سووک
ئەیدا لە شووشەی
پەنجەرەی شیعرەکانم
بانگی ئەکرد:
«بیکەرەوە !
لە دوورڕا هاتووم و دیاریم
بەرچنە وشەی نەوازەی
ڕەزێکن قەت
دەنووکی کەو لێی نەداون!»
لە بیرمە کە بەرچنەکەم وەرئەگرت و
ئەمخستە سەر ڕەفەی چاوم
ئەویش ئەیوت:
«ئەمێنمەوە لەبەر دەمتا ڕائەوەستم
هەتا نیگام ئەخەمە ناو نیگاتەوە»
- ئەی کاڵێ گیان!
هەرگیز لە بەفری میوانیی
درەنگوەختی نازداری تۆ
من تێر نابم!
ئەی کاڵێ گیان!
وەرە و لەگەڵ
دەستی خۆتا بەفر بێنە
من حەز ئەکەم گەر تواشمەوە
لەگەڵ بەفرا بتوێمەوە
ئەی کاڵێ گیان!