کریشمەی چاوەکەت تاڵانی کردم

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  904 مشاهده
کریشمەی چاوەکەت تاڵانی کردم
غەریب و وێڵی دەرماڵانی کردم
تەمەننای وەسڵت ئەی دڵبەر بەجارێ
لە سەبر و حەوسەلەی ساڵانی کردم
بوتی ئاهوونیگاهم هەر بە نازێ
ئەنیسی حاڵی بەدحاڵانی کردم
هەموو تاڵانی دڵ بوو وا بەجارێ
ئەسیری زوڵفی چاوکاڵانی کردم
بە چاوی تۆ شکاتی من لە زوڵفە
لە سەیری نوختەکەی خاڵانی کردم
بە شیرینی نیگاری نازەنینم
گرفتاری قسەتاڵانی کردم
ئەمن خوێنین دڵم تاهیرتخلص کە گەردوون
قەرینی عیشقی لێوئاڵانی کردم