ئەسیرە سەروی بوستان پێ لە نێو گڵ

وەرگیراو لە غەزەڵی موحتەشەم
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  1019 مشاهده
ئەسیرە سەروی بوستان پێ لەنێو گڵ
بەڵام سەروی ڕەوانم پێ لەنێو دڵ
کە چاو ئەو ڕوومەتەی دی، پێی وتم عەقڵ:
دە بگرە قەدری کات و بەختی موقبڵ
دڵم مەشکێنن ئەی یاران بە واتە
بە دەریا تیر دەهاوێژن چ حاسڵ
ئەمن وا غەرقی گێژاوەی جەفا مام
ئەمن فەوتاوم و دوژمن کەوتە ساحل
لەکوێ هاوزۆری شەوقە سەبری بێ هێز
لەگەڵ عیشقا تەقالای عەقڵە باتڵ
مەڵێن عاشق نە بیری ما و نە ئارام
ئەوەی بێ عیشقە: گێلە، شێتە، غافڵ
دەبینی پیاوی تینوو چۆنە بۆ ئاو
وەهایە گیان بە ئەو ئازیزە مایڵ
هەتاکوو بیری تۆ ماڵ و جەماڵە
لە ڕێگەی عیشقدا ناگەیتە مەنزڵ
دەگریا عاشقێکی زار و دەیوت:
ئەمە گیان و سەرم، گەر یارە قاتڵ
لەکن خاوەندڵان تاهیرتخلص هەموو خەڵک
وەکوو مەجنوونن و مەجنوونە ئاقڵ