ئەسیری دامی عیشقم خەستەیی دەردی دڵم چ بکەم

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  1172 مشاهده
ئەسیری دامی عیشقم خەستەیی دەردی دڵم چ بکەم
لە تۆ دایم پڕە قەلبم لە خۆم گەر غافڵم چ بکەم
نە شێخ و زاهد و سۆفیم، نە قازی و واعیز و موفتیم
نە دێوانەم، نە فەرزانەم، نە زانا و عاقڵم چ بکەم
لە دەرکی پێچ و ئەشکەنجەی سەری زوڵفت پەرێشانم
ئەترسم حەل نەبێ جارێ، خودایا موشکڵم چ بکەم
لە سایەی خاری هیجرت دامەنم پڕ گوڵ لە ئەسرینە
ئەگەر گاهێ دەناڵێم لێم مەڕەنجێن بوڵبوڵم چ بکەم
بڵێم چی دەهری دوون گەر چاوی ئینعامی بە ئەنعامە
نییە خۆ غەیری فرمێسک و هەناسە حاسڵم چ بکەم
بڵا با مامە سۆفی ئاگرم تێ بەر نەدا وەعزی
سرشتەی عیشقی خووبانە ئەمن ئاب و گڵم چ بکەم
ئومێدی دیدەنی یارم هەیە تاهیرتخلص لەمەو پاشیش
خەریکی نەزم و تەرتیبی خەیاڵی باتڵم چ بکەم