فەلەک مەهجووری سایەی ئەو نەمامی نەوبەرەی کردم
از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
1 دقیقه
1028 مشاهده
فەلەک مەهجووری سایەی ئەو نەمامی نەوبەرەی کردم
زەمان مەحروومی وەسڵی ئەو پەریوەش دڵبەرەی کردم
هەتاو بوو یا کە تاوی دۆزەخی هیجرانی ماڵکاول
کە بێبەش لەو بەهەشتە و بێنەسیب لەو سێبەرەی کردم
خزر تووشم نەبوو یا خۆ قسەی ئیبلیس لەڕێی بردم
کە بێبەش لەو حەیاتە و لێوبەبار لەو کەوسەرەی کردم
مەگەر سروەی نەسیمی سوبحدەم زەنجیرلەپێ داما
کە خایب لەو دوو زوڵفە و بێ دەماخ لەو عەنبەرەی کردم
بەڵێ گەنجووری دەوران ڕقیە لێم وا میسلی نامەردان
بەری لەو لەعل و یاقووتە و عەری لەو گەوهەرەی کردم
فەلەک ئاوارە بێ وەک دڵ، زەمان بێچارە بێ وەک گیان
کەوا یەکبارە دوور و دەربەدەر لەو بەردەرەی کردم
نیشانەی تالعی نەحسم، دەگۆڕی سیدقی سیددیقیم
ئەمارەی بەختەکەی بەرزم بە پەستی مەسخەرەی کردم
سەرم دانا لەپێناوی خەیاڵی وەسڵی بێ حاسڵ
کەچی دەستی زەمان بۆ فەسڵی دایم یەکسەرەی کردم
سپەندی بەزمی مەحروومیم ئەمن تاهیرتخلص کە هیجرانی
بە ئاهـ ئاگر، بە دڵ پشکۆ، بە سینە مەجمەرەی کردم