دڵبەرم سەر سپێری میهر و وەفاتم

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  722 مشاهده
دڵبەرم سەرسپێری میهر و وەفاتم
گەرچی هەر پێ لە بەندی جەور و جەفاتم
گەر لەگەڵ من وەفات لە کاتی وەفاتە
من بە دڵ چاوەنواڕی کاتی وەفاتم
بە حەیاتی ئەبەد دەگەم کە بە دەستت
بمکوژیت و ببێ لە غوسسە نەجاتم
سەر بە سەرگەردی قامەتی وەکوو سەروت
گیان بە قوربانی ڕوومەتی بە سەفاتم
هەر نی تۆ دڵ لە سەنگ و پاک و لەتیفی
ئەمنیش بادەوام و سەبر و سوباتم
من بە دەم ڕقمە لێت و ڕۆحە غولامت
تۆ بە دڵ ڕقتە لێم و گیان بە فیداتم
تاهیراتخلص موژدەیێ لە لەعلی نیگارم
کافییە بۆ دەوامی ژین و حەیاتم