گەلێ ساڵە گرفتاری فیراقم

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  707 مشاهده
گەلێ ساڵە گرفتاری فیراقم
دەمێ وەختە ئەنیسی ئیشتیاقم
لە لۆمەی ناکەسان حاڵم مەلوولە
لە تانەی سەگدڵان تاڵە مەزاقم
غەمی دووریت وەها داگیری کردووم
نەماوە هیچ غەمی ماڵ و تفاقم
بە سیددیقی شەهیری عالەمێ بووم
ئەمێستا تیرزەدەی ئەهلی نیفاقم
لە هیجرت گەر چی من بێوادە پیر بووم
بەڵام بەندەی جوانانی عەراقم
لەبۆ دەست و سوراحی ساقی ئێستاش
لەپاش قەڕنێ وەکوو پەیمانە واقم
لە دەس جەوری حەبیبان شەکوە ناکەم
بەڵام خەندەی ڕەقیب بووەتە مەراقم
پەرێشانی دڵ و دینم قەبووڵە
کە مەحکەم بێ لە گەڵ تۆ ئیتیفاقم
بەڵام بەختم ویساڵی عەینی فەسڵە
دەکێشێ تاهیراتخلص بۆ ئیفتیراقم