کێیە وەک من سەرکز و خار و زەلیل

از کتاب:
هەوارگەی دڵان
اثر:
سید طاهر هاشمی (1915-1991)
 1 دقیقه  758 مشاهده
کێیە وەک من سەرکز و خار و زەلیل
کوێر و بێ دەسکێش و وێڵ و بێ دەلیل
کێ وەکوو من ما لە بەندی میحنەتا
بەرهەڵا زاهیر بە مەعنی عەینی دیل
کێ وەکوو من بێ نەهالی قەددی یار
سەر هەتا پێ بێ گوناهی نیشتە بیل
دڵ بریندارم دەسا یا شێخ مەدەد
دوور لە دڵدارم دەسا یا پیر دەخیل
بێنەوا و داماوم ئامان یا کەریم
لات و بێ بەش ڕووم لە تۆیە یا خەلیل
من وەکوو کۆترم، جەفا عەینی هەڵۆ
من وەکوو مێروولە، هیجران میسلی فیل
گەر بەڕێی عیشقا بچی تاهیرتخلص فەلەک
پێت دەبێژن مەرحەبا نعم السبيلعربی