کێیە وەک من سەرکز و خار و زەلیل

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  780 بینین
کێیە وەک من سەرکز و خار و زەلیل
کوێر و بێ دەسکێش و وێڵ و بێ دەلیل
کێ وەکوو من ما لە بەندی میحنەتا
بەرهەڵا زاهیر بە مەعنی عەینی دیل
کێ وەکوو من بێ نەهالی قەددی یار
سەر هەتا پێ بێ گوناهی نیشتە بیل
دڵ بریندارم دەسا یا شێخ مەدەد
دوور لە دڵدارم دەسا یا پیر دەخیل
بێنەوا و داماوم ئامان یا کەریم
لات و بێ بەش ڕووم لە تۆیە یا خەلیل
من وەکوو کۆترم، جەفا عەینی هەڵۆ
من وەکوو مێروولە، هیجران میسلی فیل
گەر بەڕێی عیشقا بچی تاهیرناسناوی ئەدەبی فەلەک
پێت دەبێژن مەرحەبا نعم السبيلعەرەبی