سەیری کە عەجەب مەنبەعی ئیحسانە تەوێڵە
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
1 دقیقه
736 مشاهده
سەیری کە عەجەب مەنبەعی ئیحسانە تەوێڵەاعلام
ئیمرۆکە کە پایتەختی سولەیمانە تەوێڵەاعلام
وەک بورجی سەما، مەتلەعی ئەنواری ئیلاهە
جێی ماهی بەهااعلام و شارقی عوسماناعلامە تەوێڵە
مەجنوون و سەراسیمەیە هەرکەس بە ئومێدێ
بۆ دین و جیهان مەلجەئی ئیحسانە تەوێڵە
ناحەق نییە عالەم وەکوو پەروانە دەسووتێن
بۆ ئەهلی دڵان شەمعەی شەبستانە تەوێڵە
بە حەقیقەت عەلییە قائیمی ئیرشادی تەریقەت
سەد شوکر کە جێی شاهی موریدانە تەوێڵە
مەحفووزە یەقین خاکی لە بەدکار و حەسوودان
ئێستاکە کە وا مەنزەری سوبحانە تەوێڵە
وەک نووحە لەبۆ بەحری شەریعەت شەهی مەولا
ئەلحەق لە ئەزەل مەنزڵی شاهانە وەڵە
بەسیەتی ویساڵیتخلص مەکە تەعریفی خیسالی
مەعلوومە کە وا ڕەوزەیی جانانە تەوێڵە