خودا تۆی حافزی شاری بیارە
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
2 دقیقه
782 مشاهده
خودا تۆی حافزی شاری بیارەاعلام
بکە زوو دەفعی بەدکاری بیارە
لە چاوی پیس و بوغز و حەسدی حاسد
ببە دائیم نیگەهداری بیارە
موکەسسەر بوو قەڵای تەزویر و بەدگۆ
بە تۆپی لوتفی سالاری بیارە
کەمەریان بەست عموومەن جەمعی مونکیر
لەبەر دەرگاهی سەرداری بیارە
خەلایق میسلی بولبول شێت و شەیدان
بە بۆیی وەردی گوڵزاری بیارە
ئەفەوتێ تابی زەویی و ماهـ و خورشید
موقابیل شەمسی ئەنواری بیارە
ببوون مەجنوون سەراسەر ئەهلی دنیا
بە عەشقی تەلعەتی یاری بیارە
ڕبوودەکەرد دڵی فەرهادی عالەم
قسەی ژینی دڵداری بیارە
کەلامی نەقشی قەلبە بۆیە عالەم
بوون دائیم بە سەییاری بیارە
هەڵی کەندووە لە دڵ نەقشی تەریقەت
موحەققەق شای جیهانداری بیارە
ڕەوا بوو مەقسەدی ئەهلی جیهانی
لە سایەی قوتبی ئەسراری بیارە
لە میخانەی حەقیقەت بادەنۆشن
ئەوانەی بوون بە زوواری بیارە
بە جەیشی تاعەت و تۆپی ڕیازەت
بەهەشتی گرت، عەلەمداری بیارە
وەکوو جەننەت وەهایە باغ و دەوری
هەموو تەسنیمە ئەنهاری بیارە
هەموو یەک دەفعە داعی شێخی عالەم
بۆ وەسڵی پیر و دڵداری بیارە
زیائەددیناعلامە، ئێستە قوتبی ئەوتاد
وەکوو ڕۆژە لە ئەقتاری بیارە
لەپاش ئەو شاهی نەجمەدیناعلام بوو سالیک
لە ڕێی دین بوو بە ئەبساری بیارە
عەلائەددیناعلام، سوپەهسالاری دینە
حەقیقەت بوو بە کیباری بیارە
موعەنبەر بوو سەراسەر خاکی دنیا
بە عەتری میشکی ئەزهاری بیارە
ویساڵیتخلص تۆیش وەکوو جوملەی موریدان
ببە شاغیل بە ئەزکاری بیارە