سەیری کە عەجەب مەنبەعی ئیحسانە تەوێڵە
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
1 خولەک
785 بینین
سەیری کە عەجەب مەنبەعی ئیحسانە تەوێڵەناوی تایبەت
ئیمرۆکە کە پایتەختی سولەیمانە تەوێڵەناوی تایبەت
وەک بورجی سەما، مەتلەعی ئەنواری ئیلاهە
جێی ماهی بەهاناوی تایبەت و شارقی عوسمانناوی تایبەتە تەوێڵە
مەجنوون و سەراسیمەیە هەرکەس بە ئومێدێ
بۆ دین و جیهان مەلجەئی ئیحسانە تەوێڵە
ناحەق نییە عالەم وەکوو پەروانە دەسووتێن
بۆ ئەهلی دڵان شەمعەی شەبستانە تەوێڵە
بە حەقیقەت عەلییە قائیمی ئیرشادی تەریقەت
سەد شوکر کە جێی شاهی موریدانە تەوێڵە
مەحفووزە یەقین خاکی لە بەدکار و حەسوودان
ئێستاکە کە وا مەنزەری سوبحانە تەوێڵە
وەک نووحە لەبۆ بەحری شەریعەت شەهی مەولا
ئەلحەق لە ئەزەل مەنزڵی شاهانە وەڵە
بەسیەتی ویساڵیناسناوی ئەدەبی مەکە تەعریفی خیسالی
مەعلوومە کە وا ڕەوزەیی جانانە تەوێڵە