سەیری کە جیهان مەخزەنی ئەسراری خودایە
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
2 دقیقه
760 مشاهده
سەیری کە جیهان مەخزەنی ئەسراری خودایە
ئەم دڵبەری نەوڕەستە کە موشتەق لە سەفایە
جانا وەرە تێفیکرە لە ئەوزاعی جیهانی
ئامالی خەلایق کە هەموو جەور و جەفایە
عاجز مەبە ئەی یار لە گوفتاری ڕەقیبت
مەعلوومە شەیاتینی عەدووی مەردی خودایە
بۆیە وەکوو سەگ کەوتووە ئەو پیسە لە دەرگا
دامانی ئەمن بگریت و هەر چی سوڵەحایە
خۆت لادە ئەتۆ لەو کەرە نەک تووشی زەرەر بی
تێی هەڵدە بە شەق ئەو سەگە تەعەجلجوزی جەزایە
تەسبیحی لە دەس ناوە وەکوو دێوی مەکرباز
ئەورادی هەموو غەیبەتی شێخان و مەلایە
نازانێ کەوا غەرقە لەنێو جەهلی مورەککەب
ئەو جاهیلە لای وایە ڕەئیسول عولەمایە
کەللەی وەکوو دەستاڕە بە دەستاڕی خووەینی
بۆ جیفەیی دنیایی هەموو کاری ڕیایە
بەحسی مەکە ئەو پیسە وەکوو گووی نەجیسە
تا تێوەی ژەنی بۆنی لەبۆ خەلقی خودایە
بەحسی مەکە ئەمجا وەرە نێو باخی لەتافەت
بەعزێ بچنە غونچە لە بۆ ئەهلی وەفایە
پارچەی غەزەلت بێنە لە دوکانی خەیاڵت
بۆ قامەتی ئەم نەوگوڵی بوستانی سەفایە
ئەم بیکرە عەرووسە کە دەڵێی حۆری جینانە
شایستەیی مەددە بە مەسەل شەمسی زوحایە
مەنعی مەکە دڵ دائیزی نێو زوڵمەتی زوڵفە
پەروانە بە شەو زاهیرە، مائیل بە چرایە
وەک بێژەناعلامی بێچارە لە زیندانی غەریبی
دڵ مونتەزیری میهتەری ئەلتافی خودایە
یارەببی ڕەقیب تووشی بەڵا بێ بە عەیانی
فاریغ نەبێ یەک دەم لە غەم و جەور و جەفایە
وەک حەزرەتی مووسا وەرە مەیدانی موباریز
خەوفت نەبێ ئەو حیلەیە دەفعی بە عەسایە
گوێ مەگرە ویساڵیتخلص لە قسەی عالەمی نادان
هەر چی دەڵێ هەر کیزبە لە سەر دامی خەتایە