ئێستە وا مەشهوور بووە ئەم هەرزنە ماڵی منە
از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
1 دقیقه
585 مشاهده
ئێستە وا مەشهوور بووە ئەم هەرزنە ماڵی منە
نابێ کەس بیخوا بە کوللی دۆستە یا خود دوشمنە
گەر کەسێ بیخوا بە عەمدەن، یا بە سەهو ئەو هەرزنە
بێشک ئیعلانی ئەکەم، ئەو خۆی و ئەجدادی ژنە
هەر کەسێ یا نەفسی خۆی یا بێ وڵاغی تێی کەوێ
پێی ئەڵێم دووربین نییە، هەم دوور لە عەقڵە وەک بنە
ئەی ویساڵیتخلص موژدە بێ زەحمەت وڵاغیش تێی کەوێ
چونکە هی تۆیە کەسێ بیخوا جەزای ئەو کوشتنە