سەیری ئەم لوتفە کردی خوداوەندی بێ نیاز

از کتاب:
دیوانی ویساڵی
اثر:
وصالی (1902-1973)
 2 دقیقه  667 مشاهده
سەیری ئەم لوتفە کردی، خوداوەندی بێ نیاز
کردنی بە لوجنەی قەزا، سێ نەفەری پاکباز
سەعید بەگ و میرزا ئەحمەد لەگەڵ نووری یەفەندی
ئێستە بۆ ئەم میللەتە ئەوان بوونە کارساز
لە کەسبی مەعریفەتدا بوونە ئەهلی مەدەنی
هەر سێ ساحێب ویجدانن، هەر سێکیان بێ حیرس و ئاز
زیاتر بۆ ئەهلی عیلم دائیم ساحیب حورمەتن
کاری ئەوان ساز بکا، خوداوەندی کارساز
ئەبێ میللەت بەجارێ هەموو شوکری خوا بکەن
کە سێ نەفەر لە خۆمان بوونە ئەهلی ئیمتیاز
لەپاش دوعای خێر و سەعادەت و تورەققی
بەندە کە ئەهلی عیلمم عەرزیان ئەکەم لە ڕووی ناز
ئەسبابی ژیانی ئێمە بووەتە فەردەتووتن
ئەبێت مەرحەمەت بکەن بۆم دابنێن بە مومتاز
ئیتر کەیفی خۆتانە بۆ خودا پێتان ئەڵێم
خۆتان و شیری خۆتان زۆرم نییە غەیری ناز
بەندی ئیستیرحام ئەکەم لەم دائیرەی لوجنەیە
فەحسی بکەن سەریعەن، بۆشم دانێن بە مومتاز
ئەگەر بێ لوتفی بکەن بۆم دانەنێن بە مومتاز
نایەڵم هیچتان دەرچن مەگەر یەکێکتان بە شاز
هەر چەند کە غەرقی گێژی غەمی قەرزی مەترسە
بۆتە سەفینەی نەجات لوتفی ئەهلی ئیمتیاز
خەتمی کەلامت بێنە، بێشک دائیرەی لوجنە
لوتفت لەگەڵدا ئەکەن لە قەرز ئەبی سەرفیراز
هیچ غەم مەخۆ محەممەد ئەوان ئەهلی ویجدانن
مەعلووم هەر سێ فەردەکەت بۆ دائەنێن بە مومتاز